تیرۆری دەوڵەتی حکوومەتی ئێران درێژەی هەیە/محەممەد ثلاث ئێعدام کرا

KMMK:دووشەممە ۲۸ی جۆزەردانی ۱۳۹۷ محەممەد ثلاث باباجانی لەزیندانی ڕەجایی شار ئێعدام کرا.

محەممەد ثلاث باباجانی ڕۆژی یەکشەممە گوازرابوویەوە بۆ “قەرەنتینە”ی زیندانی ڕەجایی شار. بەپێی کوتەی زیندانیانی ڕەجایی شار ، ناوبراو سەرلەبەیانی دووشەممە ئێعدام کراوە.

زەینەب تاهیری پارێزەری محەممەد ثلاث لە هەواڵێکدا ئاوای نووسیووە: (وێڕای سپاس وپێزانین بۆ دەربڕینی هەست وسۆز و هاوخەمی و پشتیوانی ئێوە وهەموو ڕێخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ، سەرەڕای ئەوەی لە دوێنێ شەوەوە تائێستە زیندان لەدرکاندنی هەرچەشنە هەواڵێک خۆدەبوێرێ بەڵام سەرچاوەکانی ئێمە لە زیندان ڕایان گەیاند،مەخابن سەرلەبەیانی ڕابردوو حوکمی محەممەد ثلاث جێبەجێ کراوە.)

ئێعدامی محەممەد ثلاث لەکاتێکدایە کە چەندد کەس لە زیندانیانی سیاسی مەحکووم بە ئێعدام ، زانیار مورادی، لوقمان مورادی، ڕامین حسێن پەنایی و…گیانیان لەمەترسیدایە.
کۆماری ئیسلامی ئێران بەتیرۆری حکوومەتی و کوشتنی چالاکانی سیاسی هەوڵی چڕتر کردنەوەی کەشی سەرکوت وپڕوکێنەری خەک دەدات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان