KMMK: دوو شەممە ۲۱ی جۆزەردان مێرمنداڵێک بەناوی یەحیا تەمەن ۱۲ ساڵ دانیشتوی گەرەکی شارۆچکەی زانکۆ لەشاری ورمێ لەڕێگەی خۆهەڵواسین کۆتای بەژیانی خۆی هێنا، هۆکاری خۆکوژی ناوبراو کێشەی خێزانی بووە.
هەروەها لەشاری بۆکان ڕۆژی سێ شەممە ۲۲جوزەردان گەنجێک بەناوی شارام لەڕێگەی خۆهەڵواسین هەوڵی خۆکوژی داو لەدوای یەک ڕۆژ لەنەخۆشخانەو لەژووری چاودێری چڕ (کما) ناوبراو گیانی لەدەست دا.
جێگەی باسە ڕێژەی خۆکوژی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەپەرە سەندندایه و تا ئێستا هیچ ڕێکارێکی بۆ نەدۆزراوەتەوە کە پێشی پێ بگیردرێت. بە پێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەساڵی ۲۰۱۷ی زاینی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ۴۵ پیاو و ۴۰ژن کە ۹ کەسیان منداڵ بوون کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


