Kmmk: لە حەوتوی ڕابردودا لە مانگی جۆزەردانی ۹۷ی هەتاوی، کچێکی تەمەن ۱۷ ساڵ بە ناوی «مەدینە ئازەریفەڕ» دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی هێنا.
بنەماڵەی مەدینە بە ساڵانە بە هۆی بێکاری و هەژاریەوەڕوویان لە شارەکانی دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردوە بە مەبەستی کارو دابین کردنی بژیوی ژیان.
هەر لە بەر هەژاری و بۆ ئەوەی بە هەرەوەزی بنەماڵەی مەدینە کاری کێڵگەی پەلەوەرییان لە شاری هەردەوێڵ (مرغداری) بە ڕێوە بردوە، مەودا نەدراوە کیژۆڵەکەیان وەبەر خوێندن بنێن.
کاری بێ بڕانەوە و بێ وچان و دووری لە دونیا ئەمڕۆیی بۆ کچێکی گەنج کاردانەوەی نەرێنی لە سەرهەست و ڕەوانی مەدینە دانابوو و توشی خەمۆکی ببوو هەر ئەمەش بوە هۆی نائومێدی بە ژیان و کۆتایی هێنان بە ژیانی «مەدینە»ی تازە پێگەیشتوو.
باری گرانی ئابوری و بژیوی ژیان و نەبونی سیستمێک کە داکۆکیکاری مافی منداڵانی کار بێت و ناهوشیاری بنەماڵەکان و گەندەڵی سیستمی حکومەتی کۆماری ئیسلامی بە تایبەت بۆ مافی ژنان و کچان زۆر گرفتی قوڵی بۆ ژنان و کچانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دروست کردوە کە بە خۆکوژی و خەمۆکی و دەیان کێشەی تر کۆتایی پێ دێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان