kmmk: ڕۆژی هەینی ۱٨ی جۆزەردان سەربازێک بەناوی «موحسێن یووسفی» خەڵکی شاری سنە دەستی دایە خۆکوژی و گیانی لەدەستدا.
ناوبراو لەپادگانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی لە شاری سەقز بەهۆی سزادانی لەلایەن بەرپرسی پادگانەکەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
سیستەمی سەربازی لە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پیاوانی سەرووی ۱۸ ساڵ زۆرملەیە لە ئەگەر نەبوونی بەڵگەنامەی تێپەڕاندنی خولی سەربازی، لە پێداویستی سەرەتایی بۆ هاوڵاتیان وەکوو پاسپۆڕت، مۆڵەتی کارو کەسابەت، یان ئیش کردن لە ئیدارەیەکی دەوڵەتی و…بەهرەمەند نابێت.
بەپێی دۆخی ئابووری تێکڕووخاو ونەبوونی کار و ئەمنییەتی پیشەیی و دابەزینی ئاستی خۆشگوزەرانی کۆمەڵگا وبێ بڕوابوون بە داهاتوو، کێشە وگرفتێکی هەرە زۆر کۆمەڵگای تەنیوووە. کە هەر ڕۆژ شایەتی ناڕەزایی بەکۆمەڵ، نافەرمانی مەدەنی، وبەتایبەتی کۆتایی هێنان بە ژیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وشارەکانی دیکەی جوگرافیای سیاسی ئێرانین.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەساڵی ۲۰۱۷ ی زایینیەوە نێزیک بە ۱۰۰ هاوڵاتی کورد بەهۆی کێشەی جۆراوجۆر کۆتایان بەژیانی خۆیان هێناوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


