کوژران و بریندار بونی سێ کرێکار لە شاری بۆکان

kmmk: رۆژی پێنج شەممە ۱۷ی جۆزەردانی ۱۳۹۷ی هەتاوی، بە هۆی داڕوخانی بینایەک لە گەڕەکی ئەندیشەی شاری بۆکان دوو کرێکار بە خەستی بریندار بون و کرێکارێکیش گیانی لەدەست دا.

بەپێی راپۆرتەکە، دوکرێکارەبریندارەکە بۆ نەخۆشانەی شاری بۆکان گواستراونەتەوە و بارو دۆخیان نالەبار راگەیەندراوە.

کاربەدەستان و بەرپرسان هەمو یەکینەکان بە پێی مادەی ۸۵ی یاسای پیشەیی و بە پێی پەسەندکراوەی دەستەی باڵای بەرگری پیشەوەری بۆ دەستەبەر کردنی بەرگری و تەندروستی و پاکوخاوێنی کرێکاران لە شوێنی کار، دەبێت کەرەستە و شتومەکی پێویست بخەنە بەردەستی کرێکاران و لە سەر چۆنیەتی بەکارهێنان کەرەستەگەلی پێویست راهێنانیان لەسەر بکەن و سەبارەت بە بەڕێوە بردنی یاساگەلی بەرگری و تەندروستی کۆنتڕۆڵیان هەبێت.

سەرەڕای ئەوەی کە یاساگەلێک سەبارەت بە بەرگری و پاکوخاوێنی پیشەیی هەڵبژێردراوە؛ بەڵام بە هۆی نەبونی چاوەدێری پێویست لە کارگەکان، نەبونی فێرکاری لەسەر کەرەستەی بەرگری، رۆژانە چاولێگەری قوربانی بونی کرێکارانین.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: