خۆکوژی دوو هاووڵاتی لە باشووری کوردستان

kmmk:

ڕۆژی هەینی ۱٨ی جۆزەردان، گەنجێک بەناوی “سیروان ئیسماعیل تەمەن ۲٥ساڵ” دانیشتووی گوندی نزاری قەزای سۆران لەماڵەکەی خۆیدا بەبەکارهێنانی چەک، هەوڵی خۆکوشتنی داو لەدوای یەک کاتژمێر لەڕووداوەکە بەهۆی قوڵی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

هەروەها هەمان ڕۆژ لەگەرەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٨ساڵ کۆتای بەژیانی خۆی هێنا.

کێشەی کۆمەڵایەتی و دۆخی ئابووری نالەبار لە باشوری کوردستان هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکانی ئەم بەشەی کوردستانەو بەداخەوە بەرپرسانی هەرێمیش هەوڵێکی کاریگەریان نەداوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هاووڵاتیان، ئەم هۆکارانەش وای کردووە دیاردەی خۆکوژی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە پەرەسەندندایە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان