ئاگرکەوتنەوە بووە هۆی لە ناوچوونی چندد هێکتار لەدارستانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

kmmk:

ڕۆژی هەینی ۱٨ی جۆزەردان چەند کەسێکی نەناسراو ئاگر لەدارستانەکانی ناوچەی حەیدەرییە بەخشی گەوارو لە شاری گیلانغەرب سەر بە پارێزگاری کرماشان دەدەن، لەئەنجامی ئەو ئاگر کەوتنەوە زیاتر لە پێنج هێکتار لەدارستانەکانی ئەو ناوچە سوتاوون.

ئاگرەکە لەلایەن ئەنجومەنی سەوزی زاگرۆس و هاووڵاتی ژینگە پارێزی ئەو ناوچەیە کوژێندراوەتەوە.

هەروەها ڕۆژی پێنج شەممە ۱۷ی جۆزەردان ئاگر لە دارستانەکانی نزیک گوندی دشەی شاری پاوە کەوتەوەو بەو هۆیەوە ڕێژەیەکی بەرچاو لەژینگەو سروشتی ئەو ناوچانە لەناو چوون.

چندد ساڵە سووتانی دارستانەکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەی پیلان بۆ داڕێژراو ئەنجام دەدرێت.

لەبەردەوامی ئەم پیلانانە، هەوڵنەدان و نابەرپرسیاری ناوەندە ئاگر کوژێنەوە و حوکومییەکان بۆ پێش گرتن بە ئاگرکەوتنەوەکان هۆکاری زۆرینەی لەناوچوونی دارستانەکانن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان