KMMK: بەگوێرەی ئامارەکان زۆرینەی ڕووداوەکانی منداڵ ئازاری واتە ۴۲ لەسەد لەلایەن کەسانی خەزمحیا بنەمالە ڕوو دەدەن ونێزیک بە ۳۹لەسەت لە منداڵ ئازارییەکانیش لەدەرەوەی بنەماڵە دێنە ئاراوە، واتە هۆکاری نێزیک بە ۴۲لەسەتی منداڵ ئازارییەکان ئەندامانی گەورە وسەرەکی خزم و نزیکانن.
تەیبە سیاوەشی (نوێنەری خەڵکی تاران لە پەڕلەمانی ئیسلامی ئێران) لە دیمانەیەک دەبێژێ: پرسی گرنگ ، ویلایەتی بێ ئەملاو ئەو لای باوک و بنچینەی باوکییە کە لەسەر بنەماڵەی کەلتوور و نەریت لەکۆمەڵگادا بوونی هەیە وبەهیچ شێوازێکیش ناسڕدرێتەوە.
ناوبراو بەپێی لێکۆڵینەوەی بڕیاری پشتیوانی لەمنداڵان و مێرمنداڵان ئاشکرای کرد: لە شیکاری ئەم بڕیارەی کە مادەی یاسایی لەپشتە کەمۆڵەتی بە ڕێکخراوی بێهزیستی دەدا، لەحاڵەتێکدا منداڵ ئازاری پێگەیشتبێت، ئەم ڕێخراوە پشتیوانی لێ دەکات، دژایەتی هاتەئاراوەو بیروڕای ئەندامان بەم شێوە بوو کە باوک ودایکی خراپدباشترە لە ڕێکخراوی بێهزیستی!
ئەندامی کۆمیسیۆنی کەلتووری پەڕلەمان بەئاماژەدان بە لایحەی پشتیوانی لە مافی منداڵان و مێرمنداڵان وتی : لە ماددەی ۹ی پشتیوانی لە منداڵان ومێرمنداڵان بەشێوەی ورد کراوە بەڵام بەتەواوی لەمەڕ ئەوەی لەحاڵەتێکدا دایک وباوک بەرانبەر منداڵەکەیان تووشی هەڵە وتاوان ببن، هەڵسەنگاندنی بۆکراوە ،بۆوێنە لەسەر ئەوەی کە منداڵ تاچ ئاستێک زەبری پێگەییووە ، ڕێژەکان دیاری کراون وهەروەها لەپێوەندی لەگەڵ ئەوەی منداڵ گەر کێشەی ئەندامی بۆبێتە پێشەوە و ئەم تاوانە لەلایەن دایک وباوکەوە هاتبێتە ئاراوە هەڵسەنگاندنی تاوانی بۆ کراوەو بەپێی جۆری تاوانەکە ۳بۆ ۶مانگ وتەنانەت ساڵێک سزای بۆ لەبەرچاو گیراوە.
جێگای ئاماژەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە داسەپاندنی ئاسا و رێسا ئیسلامیەکان، بیر و رای تەسکی چەند کەسی، کلتوورێکیان لە کۆمەڵگا پەرە پێداوە کە تێیدا منداڵان زۆرترین زوڵم و زۆریان بەسەردا دێت و هیچ رێگا چارەیەک بۆ بەرگری و کەم کردنەوەی ئازاری سەر منداڵان پەیرەو نەکراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان


