هەواڵەکان

تووش بوون بەمادەهۆشبەرەکان و چەند هاوسەری،بڕینی شادەمار و کوشتنی گەنجێک لەلایەن بنەمەڵەکەی لێ کەوتەوە

بە پێی ئەو هەواڵانەی رادەستی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە:حەوتووی رابردوو تەرمی گەنجێکی رۆژهەڵاتی کوردستان خەڵکی ناوچەی لەیلاخ گوندی”سەراوحاجی پەمق” کە شادەماری بەشتێکی تیژ بڕابوو لە دەورووبەری شاری سنە دۆزرایەوە.

تەرمی”محمد مورادی “کوڕی عەبدوڵا ۳٠سالە خەڵکی گوندی حاجی پەمق سەربەناوچەی لەیلاخ ی سنە لە ژێر پردێکی سنە دۆزرایەوە.  بە پێی وتراوی شایەد ئاڵەکان ئەم گەنجە لەلایەن باوک و براچکۆلەکەی”مەسعود”کوژراوە  محمد ماوەیەک لەمەوپێس بە هۆی تووش بوون بەمادەی هۆشبەرەوە و ناکۆکی نێوان خۆی و هاوسەرەکەی لێک جیا ببووبەوە .  باوکی محمد”عەبدوڵا”دووجار هاوسەر گیری کردووەو لە ژنە یەکەمەکەی(دایکی)محمد جیا بووەتەوە و پارەی بژێوی ژیانی پێ نەدەدان.

بەپێی وتراوی شایەد حاڵەکان حەوتوو رابردوو باوکی وبراکەی محمد ناوبراویان بە دەست بەسراوی لەماڵ دەبردە دەرەوە کاتێ جیرانەکان هۆکارەژەیان لێ پرسین وتیان دەیبەن بۆ کەمپ بۆئەوەی رزگاری بێت لە بەکارهێنانی مادەی هۆشبەرەوە .دواتر تەرمیمحمد لە دەورووبەری سنە دۆزرایەوە.  جێگەی ئاماژەیە محمد چەبدین جار بح وەرگرتنی نەفەقە(پارەیبژێوی مانگانەی دایکی)ی دایکی رۆیشتوەتە لای باوکی بەڵام هەمووجار بە دەستی بەتاڵ بەرێ کراوەتەوە.

بەپێی وتراوی هوندیک لە خەڵکی گوندەکە بە دەرکردنی هاوسەرەکەی لەلایەن عەبدوڵا پیاوی ماڵەکە،یاسای تەمکین(پایبەند بوونی ژن بە پرۆسە هاوسەرگیری) بۆ ژنەکە دەچێتە بواری جێ بەجێ کردنەوە و ئەمە مافی ژنەکە لە وەرگرتنی نەفەقە(برەپارەی مانگانەی بژێوی ژیان)ی لێ زەوت دەکات. ئەمە دوبێتە هۆی لاوازی باری ئابووری ژنە یەکەمەکەو منداڵانی تووشی مادەهۆشبەرەکان دەبنەوەو ئاوا جینایەتێک دەخولقێت.  هاوسەرگیری دووبارە داڕمانی بناخەی بنەماڵە، کێشەی تووشبوون بەمادە هۆشبەرەکان دەسەپێنێت بەسەر یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵە. وەدەر نان و وەیلام کردنی هاوسەری یەکەم لە لایەن باوکی بنەماڵەوە و پێداگری محمد بۆ وەرگرتنی مافی بژێوی ژیانی دایکی دەبێە هۆی سەردانی جینایەتێک بەم شێوە یاسای بێ بەربەست بۆ مافی چەندین هاوسەر بۆ پیاوان لە نێو یاساکانی ئێران،داڕمانی بناخەی خانەوادە،پێشێل کردنی مافی هاوسەری یەکەم ومنداڵەکانی،لەنمونە کانی هەڵاواردن و کێشە ئامێزە کۆمەڵگایەکان ونایاسایەکانن و نەبوونی یاسایەکی کاریگەر بۆ پاڵپشتی لە ژن ومنداڵان دەبێت خولقێنەری جینایەتێک بەم شێوەی سەرەوە.

سیستەمی پیاوسالاری و ماف دان بە دەستەوەرکردنی چەند هاوسەر بۆ پیاوان لە یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تاوان باری یەکەمە لە پرژانی بناخەی خانەوادەو رووداوەکانی هاوشێوەی ئەم جینایەتە.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

سنە; ئازادکردنی هاوڵاتیەک بە بارمتە

سەقز/ گرووپێک لە پەرستاران بەرانبەر بە بێکار بوونیان ناڕەزایەتیان دەربڕی

مردنی لاوێک بەهۆی سەرما لە سنووری بانە