پەرەسەندنی پەژارەی چالاکانی مافی مرۆڤ لە مەڕ دۆخی نالەباری تەندروستی زەینەب جەلالیان

KMMK:هەرچەن دۆخی تەدروستی و جەستەیی زەینەب جەلالیان نالەبارە و هەر وکو پێشتر هیچ هەوڵێک بۆ چارەسەری ئەو زیندانیە سیاسیەی کورد ناگیردرێتە پێش و ڕۆژ لە گەڵ ڕۆژ دۆخی تەندروستی جەلالیان خراپتر دەبێت .
پێشتر کە ناوبراو چاوەکانی توشینەخۆشی مژمۆرەیی و خرۆکی ببو ، ئیستاش کێشەی دڵ و ئاوسانی ددان و ددان ئێشەی توش بوە.
بە پێی هەواڵی khrn: هەرچەن زەینەب جەلالیان پێشتر بەهۆی کەمتەرخەمی بەرپرسانی زیندان دەستی دابوە مانگرتن لە خواردی هەر چەشنەدەرمانێک ، بەڵام ئەمجارەیان هەڕەشەی لە بەرپرسانی زیندان کردوە گەر ، هەناردەی کلینکی ددانی نەکەن ڕێوشێنی تایبەت بە خۆی دەگرێتەپێش.
بەو پێیەی کە زەینەب جەلالیان مانی لە بە کار هێنانی دەرمانی کاتی بۆ هێوەرکردنەوەی ئازار هێناوە و هەر ئەمەش بوەتە هۆی ئەوەی کە چەندین مانگە بەدەست ئازاری ددانەوە دەناڵێنێ.
بەرپرسی نەخۆشخانەی زیندانی خۆی بەفەرمی داواکار بوە کە زەینەب بۆ کلینگی ددان لە دەروەی زیندان هەناردە بکرێت ، بەڵام دادستانی کۆماری ئیسلامی لە شاری خۆییدا تا وەکو ئێستا بە بیانوی ئەمنیەتی بونی دۆسیەکەیەوە لە گەڵ ئەو داواکاریە دژایەتی کردوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان