هەڕەشە و تەقەی ڕاستەوخۆی سوپای پاسداران لەکۆڵبەرانی ناوچەی مەریوان

kmmk:

ڕۆژی هەینی ۱۱ی جۆزەردانی ۱۳۹۷ی هەتاوی چەندد یەکە لە هێزەکانی سوپای پاسداران وهێزی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵیان کوتایە گوندی”دزئاوەری”ی ناوچەی هەورامان هەڕەشەیان لەو کۆڵبەرانە کرد کە دەیانەویست بچن بۆکۆڵبەری وهۆشداریان پێدان وکوتیان : ئێمە مۆڵەتی تەقەی ڕاستەوخۆمان هەیە لەو کەسانەی کە دەچنە ئەودیوو سنوورەکانەوە و کەلووپەل دێننەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە گرووپێک لەکۆڵبەران لەهەمبەر پاراستنی گیانی خۆیان گەڕانەوە بۆ مەریوان بەڵام تاقمێکیان بەپێی ئەوەی ڕێگەیەکی دیکەیان شک نادەبرد بۆ بژی ژیانی بنەماڵەکەیان بەبێ گوێدان بە هۆشداری سوپای پاسداران خۆیان ئاودیووی سنوور کرد ولەگەڕانەوەدا دەکەونە بەر پەلامار و لەئاکامدا ۶ کەسیان دەسبەسەر کران و هەموو بارەکەیان کەبریتی بوو لەگوێز لەلایەن ئەم هێزانەوە تاڵان کرا.

جێگەی باسە دیاری کردنی حوکمی تەقە لەکۆڵبەران لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بەواتای ڕاگەیاندنی شەڕی ڕاستەوخۆیە دژ بەگەلی کورد کە ڕێگەچارەیەکی دیکە جگە لە کۆڵبەری شک نابەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـــــتان