هەرسین / لە هەرسین خەڵکی بەبۆنە ڕۆژوو نەگرتن سزا دەدرێن و چەندین دوکان دادخرێن

kmmk

لە بڕواری ۱۲ی جۆزەردانی ۹۷ دا کە هاوکاتە لە گەڵ حەفدەیەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزاندا پولیسی و ئەماکنی شاری هەرسین بڵاوی کردۆتەوە کە لە ۱۷ ڕۆژی ڕابردودا و لە مانگی ڕەمەزاندا ۷ ناوەندی چێشتخانە و قاوەخانەیان داخستوە کە پێوەرەکان و ڕێنمایەکانی مانگی ڕەمەزانیان پەیڕەو نەکردوە .

ئەوەی جێگای سەرنجە ڕۆژو خواردن لە سەرشەقمەکاندا بۆ تاکی هاووڵاتی قەدەغەیە و سزای ڕۆژوو نەگر ــ یان ڕۆژوو خۆر ــ دەدرێت و دادگایی دەکرێت کە هەندێ جار قامچی و شەلاق دەدرێت و هەندێ جار جەریمە یان کەسی ڕۆژو خۆر ناچار دەکرێت قەبرێک هەڵکەنێت بە زەبری شارەوانی .

ئەوەی جێگای تێڕامانە ئەو هەڵمەتەی ئەماکنی هەرسین وەک چالاکێیکی مەزن بۆ پۆلیس مەزەندە دەکرێت لە لایەن حکومەتەوە !

لە بنەماکانی ئازدای تاکی هاووڵاتی ئەوەیە کەس ناتوانێ هیچ لایەنێک ناچار بکات بە هەڵگرتنی بیرو ڕاێیک ، ڕێزگرتن لە ئایین و مافەکانی کەسانی دەوروپشت ، دەبێت بە پێی کلتوری ڕێزی بەرانبەرگرتن لە ناو کۆمەڵگادا پەرەی پێبدرێت نەوەک بە زۆری شەق و گۆپاڵ هاووڵاتی ناچار بکرێت ڕێز لە بەها پیرۆزەکانی ئایین بگرێت .

بەڵام لە سیستمی کۆماری ئیسلامیەدا ئەوەی نرخی پێنەدراوە مافی تاکە کەسی بیروباوەڕە جیاوازەکانە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: