خۆ کوشتنی چوار کچی گەنج لەیەک هەفتەدا

KMMK: رۆژی پێنج شەممە ۱۰ ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۷ی هەتاویی دوو خوشکی خەڵکی مەریوان لە رێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بە پێ ڕاپۆرتی گەیشتوو بە دەستی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان “خەدیجە سەعیدی ۳٥ ساڵان” و ” ئامینە سەعیدی ۳۰ ساڵان ” خەڵکی تەپەی موسکی سەر بە شاری مەریوان لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایان بە ژیانی خۆیان هێناوە، هۆکاری خۆکوشتنی ئەم دوو خوشکە بۆ خراپی باری گوزەرانی ژیانیان دەست نیشان کراوە.

لە لاێکی تر ڕۆژی چوارشەممە دووی جۆزەردان ئەمساڵ دوو خوشک کە خوێنکاری زانکۆن، یەکێکیان ۲۱ ساڵان و ئەوەی تریان ۲۹ ساڵ لە یەکێک لە زانکۆکانی کرمانشان لە رێگەی خواردنی” حەب ” هەوڵی خۆکوشتنیان دا کە دوای گەیاندنیان بۆ خەستەخانە ئیستا باری تەندورستیان جێگیر بۆتەوە.

بە هۆی داڕوخانی ژێرخانی ئابوری ئێران، داهاتوێکی گەش بۆ ژیان بەدی ناکرێت بە جۆرێک کە زۆرینەی کۆمەڵگا توانای دابین کردنی بژێوی ژیانیان نەماوە و لەو پەڕی نائومێدی دەژین و بەو هۆیەوە دەست دەدەنە خۆکوشتن .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان