خۆکوژی سەربازێکی کورد لەشنــۆ kmmk:

KMMK:شەوی ۸ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۷ی هەتاوی، سەربازێکی کوردی خەڵکی پیرانشار بەناونیشانی (س.ب)لەشوێنی ئەرکەکەی لە گرتووخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری شنـــۆ بەتەقەی فیشەک لە گەردنی خۆی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

لەمەڕ هۆکاری خۆکوژییەکەی هێشتا زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

سیستەمی سەربازی لە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پیاوانی سەرووی ۱۸ساڵ زۆرملەیە لە ئەگەر نەبوونی بەڵگەنامەی تێپەڕاندنی خولی سەربازی ، لە پێداویستی سەرەتایی بۆ هاوڵاتیان وەکوو پاسپۆڕت، مۆڵەتی کارو کەسابەت، یان ئیش کردن لە ئیدارەیەکی دەوڵەتی و…بەهرەمەند نابێت.

بەپێی دۆخی ئابووری تێکڕووخاو ونەبوونی کار و ئەمنییەتی پیشەیی و دابەزینی ئاستی خۆشگوزەرانی کۆمەڵگا وبێ بڕوابوون بە داهاتوو، کێشە وگرفتێکی هەرە زۆر کۆمەڵگای تەنیوووە .کە هەر ڕۆژ شایەتی ناڕەزایی بەکۆمەڵ، نافەرمانی مەدەنی، وبەتایبەتی کۆتایی هێنان بە ژیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وشارەکانی دیکەی جوگرافیای سیاسی ئێرانین .

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەساڵی ۲۰۱۷ی زایینیەوە نێزیک بە ۱۰۰ هاوڵاتی کورد بەهۆی کێشەی جۆراوجۆر کۆتایان بەژیانی خۆیان هێناوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان