گردبوونەوەی ناڕەزایەتی شارۆمەندانی بۆکانی لەبەرانبەر قایمقامەتی

KMMK:ڕۆژی ۹ی جۆزەردانی ۱۳۹۷ی هەتاوی هاوڵاتیانی بۆکانی لەناڕەزایەتی دژ بە نەبوونی پێداویستی ژیان لەبەرانبەر قایمقامەتی کۆماری ئیسلامی لەم شارە گردبوونەوەیان پێک هێنا.

بەگوێرەی هەواڵە گەیشتووەکان، هاوڵاتیانی گەڕەکەکانی ” ناڵەشکێنە ، پشتی سی مەتری و مزگەوتی یاسین” لەناڕەزایەتی بەرانبەر بە نەبوونیئاوی خواردنەوە، نەبوونی سیستەمی ئاوەڕۆ و سودمەند نەبوون لەگازی شاری، لەبەرانبەر قایمقامەتی دەستیان دایە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی .

هاوڵاتیانی ئەم ناوچانەی شاری بۆکان، نیوەڕۆی ئەوڕۆ لە ڕێپێوانێکدا خۆیان گەیاندە بەردەم قایمقامەتی بۆ ئەوەی ناڕەزایەتی خۆیان دژبە ئەم بەشە لەسیستەمی دەوڵەتی دەرببڕن ودەستیان بەداواکارییەکانیان وەکوو هاوڵاتییەک ڕابگات.

جێگەی باسە کە دانیشتوانی ئەم گەڕەکانە بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری وئەو پێداویستانەی ناوبران لەماوەی ساڵانی ڕابردوو ناڕەزایەتیان خۆیان گەیاندووە بە بەرپرسان؛ بەڵام تائێستە هیچ دەسپێشخەرییەک لەمەڕ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە نەهاتونەتە ئاراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: