KMMK:ئەمڕۆ سێ شەممە هەشتی جۆزەردان، موحەمەدی نوریزاد و کۆمەڵێک لەچالاکان کە لەگەڵی بوون، پاش هاتنەدەرەوە لە ماڵی بنەماڵەی حوسەین پەناهی لە دەرەوەی گوندی قوڕوچایی، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەو دەست بەسەر کران.
موحەمەد نوریزاد، حەسەن موسەوی، ئەمیر عەلی مورادی، رۆزبە ئەکرادی، حۆریە فەرەجزادە، داوود فەرهاد پور و هاوژینەکەی و تەرانە مورادخانی لەو کەسانەن کە چەند کاتژمێرێک لەوەو پێش لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە قۆلبەست کراون. ئەم کەسانە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەی حوسەین پەناهی، بەندکراوی سیاسی کوردی مەحکوم بە سێدارە هاتبونە ماڵی بنەماڵەی ئەم زیندانیە سیاسیەی کورد لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان.
جێگای ئاماژەیە کە: کۆماری ئیسلامی ئێران قەراری سێدارەی لەسەر رامین حسەین پەناهی بەندکراوی سیاسی کورد دەر کردووە و ئەم لاوەی کورد هەڕەشەی سێدارەی لەسەرە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


