kmmk: ڕۆژی چوار شەممە ۲٦ی گوڵانی ساڵی ۱۳۹۷هەتاوی کچێکی تەمەن حەڤدە ساڵ خەڵکی گوندی تازاوای پارێزگای ئیلام لەبەر هەژاری بنەماڵەکەی کۆتای بەژیانی خۆی هێنا.
هەروەها کچێکی دیکەی تەمەن ۱٦ ساڵ خەڵکی گوندی شیراوەندی هەمان پارێزگا لەڕێگەی خۆهەڵواسین کۆتای بەژیانی خۆی هێنا، هۆکاری خۆکوژیەکەی ئەم لاوە تائێستا ڕوون نەبۆتەوە.
خۆکوژی لاوان ڕووی لە زیاد بوون کردووە، لە ۱۷ی گوڵانی ئەمسالیشدا سێ کچی قوتابی قۆناغی ناوەندی لەشاری نەغەدە هاوکات دەستیان دایە خۆکوژی و یەکیان گیانی لە دەست دا.
جێگەی باسە ڕێژەی خۆکوژی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەپەرە سەندندایه و هەموو تەمەنەکان بە تایبەت لاوان لە خۆ دەگرێت و تائێستا هیچ ڕێکارێکی بۆ نەدۆزراوەتەوە کە پێشی پێ بگیردرێت و هەموو سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوەبۆ خودی کۆماری ئیسلامی بەچەشنێکە لەساڵی ۲۰۱۷ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ۴۵ پیاو و ۴۰ژن کە ۹ کەسیان منداڵ بوون کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان