کوژران و برینداربوونی هاووڵاتییان لەلایەن سپای پاسداران

kmmk:

ئەمڕۆ یەک شەممە ۳۰ی گوڵانی ساڵی ۱۳۹۷ی هەتاوی، لەناوچەی کێلە شین لە سنووری نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سپای پاسداران تەقەیان لەسێ هاووڵاتی کوردی ڕۆژهەڵات کردووەو بەهۆیەوە هاووڵاتییەک گیانی لەدەست دا، دوو هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون.

گوتەبێژی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند ئەو سێ هاووڵاتییە خەڵکی گوندێکی شاری ورمێ بوون و بەمەبەستی کۆکردنەوەی گیای بەهار ڕوویان لەو ناوچە کردووە.

نەبوونی کار و پیشە وبێ دەرەتانی، هاووڵاتییانی ناچار کردووە بۆدابین کردنی بژێوی ژیانیان ڕوو لە شاخەکانی کوردستان بکەن بە مەبەستی کۆکردنەوەی گیا یان کۆڵبەری کردن , لەگەڵ ئەوەشدا هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستیان نەپاراستووە لەکوشتنی هاووڵاتییان، ڕۆژانە کۆڵبەر و هاووڵاتی بێتاوان دەدرێنە بەر فیشەک و دەکوژرێن.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان