ڕەخنەی توندی پارێزگاری کۆماری ئیسلامی بۆ ســنە لەشێوازی تەرخانکردنی پشکی ئاوی ئەو پارێزگایە

KMMK: پارێزگاری کۆماری ئیسلامی بۆ ســنە وتی: دادوەرانە نییە لەهەندێ لە پارێزگاکان بۆ گواستنەوەی ئاو لەبەشی کشت وکاڵ هەزاران کیلۆمەتر هێڵی گواستنەوە دادەمەزرێ و وەرزێرانی کوردستانی لەتەنیشتی بەنداوەکان، مەزراکانی خۆیان بەشێوەی دێم کشتوکاڵ بکەن.

بەهمەن مورادنیا، لەدانیشتنی شۆرای پاراستنی سەرچاوە ئاوییەکان بەئاماژە به وەی کە وەزارەتی وزە لە تەرخانکردنی ئاو بۆ بەشی کشتووکاڵی ئەم پارێزگایە لەبەراوەرد لەگەڵ پشکی دیکەی پارێزگاکان دادوەرانە هەڵسوکەوتی نەکردووە وتی : لەناوبەری پارێزگاکانی وڵات سەرەڕای هەبوونی سەرچاوەی دەوڵەمەن وبەپیتی ئاو لەبەهرەمەندبوونی سەرچاوە بەپیتی ئاو شوێنگەی ۲۷ی هەیە وپارێزگای ویشک بەڵام کەم ئاوی کرمان پلەی دویەمی هەیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان