ئەگەری جێبەجێکردنی حوکمی ڕامین حسێن پەنایی وگەڕانەوەی دۆسیەکەی بۆ بەشی جێبەجێ کردنی حوکمەکان

KMMK: ئەمڕۆ ۲۷ی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی دۆسیەی ڕامین حسێن پەنایی زیندانی سیاسی کوردی مەحکووم بە ئێعدام بە ئامانجی جێبەجێکردنی حوکم گەڕێنرایەوە بۆ لقی چواری جێبەجێکردنی حوکمەکانی دادسەرای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری ســـنە.

ئەم هەواڵە کاتێکە بەڕێز حسێن ئەحمەدی نیاز پارێزەری ڕامین حسێن پەنایی بەمەبەستی وەرگرتنی دواین زانیاری لەدۆخی پارێزراوەکەی سەردانی دادسەرای کردبوو پێی ڕاگەیەندرا، وبە بەڕێز ئەحمەدی نیاز کوتراوە کە : دۆسیەی ڕامین حسێن پەنایی لەلقی ۳۹ی دیوانی باڵای وڵات بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی نێردراوە بۆ لقی چواری ناوەندی جێبەجێکاری حوکمەکانی شاری سنە.

حوکمی ئێعدامی ڕامین حسێن پەنایی لەکاتێکدا بۆ بڕدراوەتەوە کە ناوبراو هەموو ئەو تۆمەتانەی لێی دراوە بەرپەرچ داوەتەوە و پارێزەری ئەم زیندانییە سیاسییەی کوردیش ئەم حوکمەی نادادوەرانە و چاوەڕوان نەکراو نرخاندووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: