هەڕەشە لە گەنجێکی ئیلامی لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە

KMMK: سپای پاسداران و ڕایەدارانی ئیتلاعاتی ئێران لە گەنجێکی کورد بەناو” یوونس باسرە” خاڵکی شاری دێلوڕان” هەڕەشەی محاکمەی سەرلەنوێ کردەوە.

ناوبراو “سەرەتای ڕێبەندانی ساڵی ۹۶ بەتۆمەتی هاریکاری یەکێک لە حیزبە کوردستانیە ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران لەلایەن دادگای شۆڕشی ئێران لە دێلوڕان بە بەشداری زۆرملە لە نوێژی ڕۆژی هەینی و ئامادەبوون لەسەر گڵکۆی کوژراوانی شەڕی ناوبەری ئێران وعێراق و خاوێنکردنەوەی گڵکۆی ئەوان بۆ ماوەی ۶مانگ مەحکووم کرابوو.”
ناوبراو هەروەها لەمبارەوە کوتوویەتی : “لەسەردەمی حوکمی دادگاوە تائێستە تەنیا جارێک بەجێم هێناوە هەربۆیە ئیدارەی ئیتلاعاتی سپا هەڕەشەی محاکمەی دووپاتەی لێکردوومەوە.”
شێوازی مەحکووم کردنی ئەم گەنجە کوردە لەلایەن دادگای شۆڕشی دێلوڕانەوە بەم شێوازەیە:
۱ـــ بەشداری لەنوێژی هەینی هەموو حەوتوویەک بەشێوەی بەردەوام بۆماوەی مانگێک ونواندنی بەڵگەی ئامادەبوون لە نووسینگەی ئیمامی جەماعەتی دێلوڕان.
۲ـــ ئامادەبوونی لەسەر مەزارگەی بەناو(شەهیدانی بێناونیشان)ی دێلوڕان هەموو حەوتوویەک ڕۆژی هەینی و شوشتنەوەی مەزارگەی شەهیدە بێناونیشانەکان و نواندنی بەڵگە لەلایەن “بنیادشەهید” وسپای پاسدارانی ناحیەی دێلوڕان بۆ ماوەی ۶مانگ.
۳ کردنەوەی لاپەڕەی مەجازی لە ئینستاگرام بە ناونیشانی خۆی و بڵاوکردنەوەی وەسیەتنامە و کورتەیەک لەژیانی شەهیدانی ۸ساڵ شەڕ بەشێوەی حەوتانە وهەر حەوتوویەک شەهیدێک لە شەهیدانی دێلوڕان(مەبەست نەک خەڵکی ئاسایی بەڵکوو بەکرێگیراوانی دەسەڵات) و نواندنی ڕاپۆڕتی مانگانە بۆ ئەو ناوەندە.
ئەووکمە باشترین بەڵگەی پشکنینی بیروباوەڕەکانە کەلەودا حکوومەتی ئێران بە هێنانە ئارای ترس وسام ، زۆرملێ و سوکایەتی هاوڵاتیان، دەیهەوێ ئایدۆلۆژیای فەرمی خۆی بسەپێنێ بەسەر کۆمەڵگادا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــتان