هونه‌رمه‌ند پنار ئایدنلار له‌ ئیسته‌نبووڵ ده‌ستگیركرا

KMMK: هونه‌رمه‌ند پنار ئایدنلار له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ بۆ توركیا، له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك-ی ئیسته‌نبووڵ ده‌ستگیركرا. ئایدنلار كه‌ سزای ١٠ مانگ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌، گوازرایه‌وه‌ بۆ به‌ندیخانه‌ی ژنانی باكركۆی.

هونه‌رمه‌ند پنار ئایدنلار له هه‌ڵبژاردنی ٧ی حوزه‌یرانی ٢٠١٥ له‌ ئیزمیر كاندیدی پارتی دیموكراتی گه‌لان – هه‌ده‌په‌ بوو بۆ په‌رله‌مانی توركیا. به‌هۆی لێدوان و وته‌كانی، دادگه‌ی توركیا سزای ١٠ مانگ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پاند و ئه‌مڕۆش سزاكه‌ی چووه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

بەگوێرەی هەواڵێکی ناوەندی فیرات،دوای ده‌ستگیركرانی ناوبراو له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له‌ ئیسته‌نبووڵ، ده‌ست به‌سه‌ر پاسپۆرته‌كه‌یدا گیرا و گوازرایه‌وه‌ بۆ دادگه‌ی باكركۆی شاره‌كه‌. دواتریش بڕیاری به‌ندكردنی ناوبراو له‌ لایه‌ن دادگه‌ خوێنرایه‌وه‌ و گوازرایه‌وه‌ بۆ به‌ندیخانه‌ی ژنان له‌ باكركۆی.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: