تەقینەوەی چەک وچۆڵ وتەقەمەنی لەپێش دا نەتەقاوە بوو بەهۆی برینداربوونی کرێکارێک

KMMK: ئەوڕۆ ۲۵ی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی لەناوچەی فەکەی پارێزگای ئیلام یەکێک لەکرێکارانی کۆمپانیای (فریادجنوب) بەڕێوەبەری گەڵاڵەی هێنانی ئاوی ناوچەی فەکە بەهۆی دەست بردن بۆ تەقەمەنی پێشووتر کە نەتەقابوونەوە کاتی خۆی وپاشماوەی شەڕی ئێران وعێراق بوو کەبەداخەوە بە دەستیدا تەقییەوە ودەست وسکی بەگرانی بریندار بوو.

بەگوێرەی هەواڵەکە ناونیشانی ناوبراو “عەبدوڵا عەزیزی فەرزەند”ە وپاش ڕووداوەکە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخاەی شاری دزفول.

جێگەی باسە چەک وچۆڵ وتەقەمەنی پاش ماوەی شەڕ وهەر وەها مینەچێنراوەکان ڕۆژلەگەڵ ڕۆژ کارەساتی لێدەکەوێتەوە وڕۆژهەڵاتی کوردستان هەنوکەیش وەکوو گۆڕەپانی شەڕوایە وهیچ هاوڵاتییەکی ئەم دەڤەرە ناتوانی بەئەمنییەت ودڵنیاییەوە پاهەڵگرێ ومەترسی هەڕەشەی گیانی لێ نەکات کە لەسیاسەتی دژە مرۆی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە سەرچاوە دەگرێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: