بەردەوامی دەستبەسەر کردنی ئەندامانی هەدەپە و دەبەپە

KMMK:لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی پۆلیسی تورکیا لەدژی گەلی کوردستان، حەوت هاوڵاتی دەستگیرکران، کە سێ کەسیان هاوسەرۆکانی هەدەپە و دەبەپەی شارۆچکەی قەرەچۆبانی سەربە ئەرزرۆمن.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پۆلیسی تورکیا لە شارۆچکەی قەرەچۆبانی ئەرزرۆم لە باکوری کوردستان، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ژمارەیەک لە چالاکوان و سیاسەتمەداری هەدەپە و دەبەپە و دەستگیری کردن.
کازم کەڵەش، هاوسەرۆکی هەدەپە، ڕەمزییە سۆنمەز و سدق ئوگون، هاوسەرۆکانی دەبەپەی شارۆچکەکە و هەروەها حسێن گەنج، ئەکرەم چینتومور، هاروون دایان و فەرزەندە ئوزون لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەی پۆلیسی تورکدا دەستگیرکران.
هێشتا هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو چالاکوان و سیاسەتمەدارانە ڕانەگەیەندراوە.دەستگیرکراوان گوازراونەتەوە بۆ بەڕێوبەریی پۆلیسی ئەرزرۆم.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: