بەهۆی تەقینەوەی مینەوە، کۆڵبەریکی کورد بریندار بوو

KMMK :شەوی یەکشەممەی ڕابردوو، کۆڵبەرێکی کوردی شاری بانەی سەر بە پارێزگای سنە بەناوی “یادگار کەریمیان ” تەمەن ٣٠ ساڵ بەهۆی تەقینەوەی مینێکی چێنراوی سەردەمی شەری نێوان عێراق و ئێران، بریندار بووە و لاقیکی لەدەستداوە.

ئەو ڕووداوە کاتژمێر ٣ی نیوەشەو و کاتێک یادگار لە سنوری ناوچەی نیروان سەرقاڵی کۆڵبەری بووە ڕوویداوە.

لە چەند ساڵی ڕابردوودا بە دەیان کۆڵبەری کورد لە سنورەکانی نێوان باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆیی تەقینەوەی مین یاخود تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار بوون و گیانیان لەدەستداوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: