ڕێگری لە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ئایینی مێژوویی کۆمسای

ڕێوڕەسمی کۆمسای ڕێوڕەسمێکی ئائینی و مێژوویی لە هەورامانە کە ٤٥ ڕۆژ دووای بەهار لە ناوچەی هەورامان لە شارستانی سەوڵاوا بەڕێوەدەچێت و بەشێك لە میراتی کولتووری هەورامانە و هەموو ساڵێک گشتیارێکی زۆر لەو جێگایە کۆدەبنەوە بۆ بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمەکەدا.

بە پێی زانیارێکان، سەبارەت بە ڕێوڕەسمی کۆمسای ئەمساڵ بەخشدار و مەلای گوند بوونەتە هۆی سەرنەگرتن و تێکدانی ئەو ڕێوڕەسمە، کە هەینی ڕابردوو قەرار بوو بەڕێوە بچێت.

ئەمسال نزیک بە بیست هەزار کەس بۆ ڕێوڕەسمی کۆمسای ڕۆیشتبوون کە زۆربەیان گشتیار بوون و لە شارەکانی دیکەی ئێرانەوە بۆ بەشداری لەم ڕێوڕەسمە هاتبوون. ڕێوڕەسمێکە هەر لە سەرەتای دەسپێکردنی جیاوازی هەبوو لە گەڵ ساڵانی پێشووتر، ئەمساڵ تاوەکوو نیوەڕۆ هیچیان بە بەشداربووان نەگوتبوو و لەنیوەڕۆدا گوتبویان کە دەبێت ژن و پیاو لە یەک جیا بکرێنەوە و ژنان بچنە پشتەوە، هەروەها گوتویانە کە ئەمە مەراسمێکی ئایینیە و ژن نابێت بەشداری تێدا هەبێت. ڕاستەوخۆش بە ژنانیان گوتووە کە بێ حیجابن و ڕێگایان نادەن بەشداری لە بۆنەکەدا بکەن.

دوواتر کە خەڵکەکە هەر لە شوێنی خۆیان ماونەتەوە و داوای بەرپا بونی ڕێوڕەسمکەیان کردبوو، مامۆستای (مەلای پێش نوێژ) گۆند گوتویەتی کە بایکۆتی ڕێوڕەسمەکە دەکات، چوونکە ژنانی بێحیجاب بەشدارن و لە ئەساسدا ئەوە شوێنی ژن نیە و هەروەها ژن و پیاو تێکەڵن و ئەوە دژی ئیسلامەتیە. بەو شێوە نەیانهێشتووە ڕێوڕەسمەکە بەڕێوەبڕوات.

ستەم کردن لە ژنان و ڕێگری لە دیتنی ئەو ڕێوڕەسمە کە میراتی کولتووری و دابوونەریتی هەورامانە، جێی ڕخنەی توندە و زەوت کردنی ماڤی نیوەی کۆمەڵگایە، بیانوو گرتن بە حیجاب و ڕێگری لە ژنان و ئەوەی کە بەو بیانوویە نەهێڵن ڕێوڕەسمی کۆنی کۆمسای بەڕێوەبچێت جێگای ڕخنەیە، کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان ئەو ستەمەی کە بەرانبەر ژنان کراوە ئیدانە دەکات و داوا لە چالاکانی مەدەنی دەکات ڕێگر بن لە دووبارە بوونەوەی وەها هەڵسوکەوتێک بەرانبەر ژنان.

کۆمەلەی ماڤی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: