راخستنی سفرەی بەتاڵ لە زانکۆی ورمێ

KMMK:دوێنێ ۱۸ی گوڵان، خوێندکارانی زانکۆی ورمێ بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی دژ بە گەڵاڵەی وەرگرتنی کەرت بۆ یەکینەکانی داشکاندن و بازەرگانی کردنی زانکۆی ورمێ سفرەی بەتاڵیان راخست.

خوێندکارانی ئەم زانکۆیەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە دووپات کردنەوەی رێگای شاری بانە، نیشانیان دا کە فەقیری، بێکاری و نەبونی توانای دابین کردنی بژێو گرفتێکی گشتیە و هەمو بەشەکانی کۆمەڵگای کوردستانی لە خۆ گرتووە.

جێگای ئاماژەیە کە: ئاماری بێکاری لە نێوان خوێندکارانی زانکۆ زۆر لەسەرەوەیە و پتر لە نەوەد لە سەدی خوێندکارانی زانکۆی دەرچوو بێکارن و رویان لە پیشە و کاری نالەبار کردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان