ئێران بە لەسێدارەدانی فەرهاد ، شیرن ، فەرزاد و عەلی هەوڵی لە سێدارەدانی کوردستانی بوو

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێرای بەرزڕاگرتنی یادەوەری چوار زیندانی سیاسی کوردی لە سێدارە دراو ،بە دەستی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ناوەکانی( فەرزاد کەمانگەر ، شیرن عەلەم هولی ، فەرهاد وەکیلی و عەلی حەیدەریان )، ئەو هەوڵسوکەوتە قێزەونانەی کۆماری ئیسلامی بە دۆژمنی بۆ سەر مرۆڤ و ئازادی مڕۆڤایەتی ناودەبات .

سیاسەتی لەپێشینەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەر لە سەرەتاوە ،سیاسەتی چەوسانداەوە ، زۆرداری و وێرانکاری بوە بەرامبەر بە کورد و کوردستان ، کۆماری ئیسلامی ئێران بە قۆڵبەست کردن ، سوکایەتی ، ئەشکەنجە ، لە سێدارە دان و تیرۆری کەسیایەتیە کۆمەڵایەتی و سیاسیەکانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەوڵ دابوە کە دەنگی بچوکترینی ناڕازیان بخنکێنێت و کۆمەڵگایەکی ملکەچ و دواکەوتو دروست بکات ، ئەو خەونەی کە کلتور و ویستی کورد قەبوڵی ناکات و سازشی لەسەر ناکات .

فەرزاد ، شیرن ، فەرهاد و عەلی بەشێکن لە هێزی بەرابەری و یەکسانی و هاوتایی کۆمەڵانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە قورسترین ئەشکەنجە ، زیندانی تاکە کەسی و دور و درێژیان بینیوە کە بە دروست کردنی فایل و تۆمەت هەڵبەستن و بەزەبر و زۆری و بە ناچار تۆمەتی سەریان قەبوڵ دەکەن کە لە کۆتادا ئەوان بە حوکمی لە سێدارە دان مەحکوم دەکرێن و دواتریش لە دار دەدرێن .

کۆمەڵانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دەربڕینی ناڕەزایەتی و نیشان دانی شوناسی کۆماری ئیسلامی ئێران کە ئینکاری مڕۆڤ ئازا و ئازادە ، مانگرتنی سەراسەری ئەنجام دا و ڕایگەیاند کە لە سێدارەدانی گەنجان و کوردان تەنها بە تیرۆری حکومەتی ناودەبات و دەوڵتی ئێران بە چەتە و غارەتگەر و زۆردار و زاڵم دەزانێت .
کۆمەڵەی مافی مڕۆڤی کوردستانیش ، تیرۆر و لە دار دانی فەرهاد ، فەرزاد ، عەلی و شیرن و هەزان لە ڕۆڵەی کورد بە تاڵانکاری ،وێرانکار، زەبر و زۆری و دیکتاتۆر و مل هوڕی و تیرۆر ناوزەنگ دکات و هەروەها لە دوای تێپەڕبونی چەند ساڵ لە مرۆڤ کوشتن ، وێرانکاری و جینۆسایدی کوردان لەئێستادا کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق و لوبنان و یەمەن و سوریا خەریکی تیرۆر و وێرانکاریە .
ئێستاش لە دوای لە سێدارەدانی ئەو بەندکراوانە تەرمەکانیان بە بنەماڵکانیان نەدراوەتەوە و شوێنی ناشتنی ئەوان بە نادیاری ماوەتەوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەرەڕای سەرکۆنەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆمەڵانی کوردستان ، حیزب و لایەنە سیاسیەکان و ئۆرگانەکانی مافی مرۆڤ و هتد دواکارە کە بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ یەکتر بۆ وەدی هێنانی مافی ڕەوای کوردان و کۆمەڵگایەکی ئازاد و دیموکرات تێبکۆشن کە ویستی هەمو تاکێکی ئازادی ئەم نەتەوەیە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان