خۆکوژی کچێکی دەزگیراندار لە ســنە

kmmk: ڕۆژی یەکشەممە ۱۶ی گوڵانی ۱۳۹۷ کچێکی گەنجی دەزگیراندار لەگەڕەکی تەقتەقانی شاری سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە ناۆبراو دەزگیراندار بووە و هۆکاری خۆکوژیەکەیشی ناڕوونە هەروەها ناونیشانی ئەم کچە گەنجە بەهۆی شێوازی گیان لەدەسند دانییەوە بەنهێنی ماوەتەوە.

جێگەی باسە ڕێژەی خۆکوژی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەپەرە سەندندایه وتائێستە هیچ ڕێکارێکی بۆ نەدۆزراوەتەوە کە پێشی پێ بگیردرێت وهەموو سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوەبۆ خودی کۆماری ئیسلامی بەچەشنێکە لەساڵی ۲۰۱۷ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ۴۵ پیاو و ۴۰ژن کە ۹کەسیان منداڵ بوون و ۱۱کەسیشیان لەڕێی ئاگر لەخۆبەردانەوە گیانیان لە دەست داوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان