KMMK: ڕۆژی سێشەممە یازدەی گوڵان، کاسبکارێکی کورد بەناونیشانی «تاهیر حیکمەتی» خەڵکی پیرانشار بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە گیانی لەدەست دا.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان: «ئەم کاسبکارە ۳۳ساڵ تەمەنە، خێزاندار و خاوەنی ۴ منداڵە، کەبۆ بژێوی ژیانی بنەماڵەکەی ڕووی لەم کارە نافەرمییە کردووە و لە سنووری ناوبەری ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان (پیرانشار و کوێستانی قەندیل) بوو بەئامانجی فیشەکی چەکدارانی حکوومی و بەخێرایی گیانی لەدەست داوە.»
ساڵانە ڕێژەیەکی زۆر لە کۆڵبەران لەئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدار و سنوورییەکانی ئێران دەکوژرێن. بێکاری، نەبوونی هەلی کار، گەشە نەکردنی ئابووری و پیشەیی، نەبوونی کۆمپانیا، کارگە و یەکەی بەرهەمهێنان و … لەهۆکارەکانی ڕوو کردنی خەڵکە لە کاری نافەرمی کۆڵبەری.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان