بەیاننامەی گشتی، رامین حوسێن پەناهی لە سێدارە مەدەن

KMMK :

بە وتەی بنەماڵەی ڕامین حوسێن پەناهی : دوێنی ۱۱ی گوڵانی ۱۳۹۷ هەتاوی ڕامین بە مەبەستی بەڕێوەچونی  حوکمی لە سێدارەدانی بۆ شوێنی مەبەست و چاوەڕوانی گواستراوەتەوە ، ئەم حوکمە لە بەشی ۱ ی

دادگای شۆرشی ئیسلامی شاری سنە دەرچوە و لە دادگای تەمیزی شاری سنە و هەروەها لە لایەن دادگای باڵای شۆرشی ئیسلامی لە شاری قۆم پشتراست کراوەتەوە

ڕامین حوسێ پەناهی رۆژی یەکەمی پوشپەڕی ۱۳۹٦ هەتاویی دەستگیرکراوە کە تاکوو ئێستا لە بەندیخانەی سوپای پاسدارن ماوەتەوە کە بە تۆمەتی بەشداری لە حیزبێکی ئۆپۆزسیۆنی کورد دەستگیر کراوە .

ئێمە ئیمزاکەرانی ئەم بەیان نامەیە جگە لە مەحکوم کردنی ئەم حوکمە ، دەرچونی حوکمێکی لەو شێوەیە لە بنەرەت دژی بنەماکانی مافی مرۆڤ و ئەسڵ و ئەساسی یاسایی و ڕێسایی و ستاندەرەکانی ماف و یاسای نێو نەتەویی و مرۆڤایەتی جیهان ئەژمار دەکەین وسەڕەرای داواکاری جیددی  لە لایەنی پەیوەندی داری دادوەری و یاسایی حکومەتی ئێران ، داوای ڕاگرتنی حوکمی لە سێدارەدانی ڕامین حوسێن پەناهی دەکەین .

۱۲ گوڵانی ۱۳۹۷ هەتاوی بەرامبەر بە ۲ی مێ ۲۰۱۸ میلادی .

 

ئۆرگانەکان و تەشکیلاتی واژۆکەران :

۱ کۆمەڵەی مفی مرۆڤی ئەهواز
۲ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی بەلوچستان
۳ کەمپینی چالاکانی بەلوچ
٤ ناوەندی مافی مرۆڤی زاگرۆس
٥ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
٦ تەشکیلاتی سڤیلی کرمانجی خوراسان
۷ تەشکیلاتی مافی مرۆڤی هەنگاو
۸ ئەنجومەنی پڕۆژەی دیموکراتی کوردستانی ئێران
۹ دیدەوانی مافی مرۆڤی ئەهواز
۱۰ هاوپەیمانی سویس ـ کورد
۱۱ تەشکیلاتی کوردوسید ـ چاک