سەربازێکی کورد بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو

KMMK: ئەوڕۆ ۱۱ی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی سەربازێکی کورد بەناونیشانی “محەممەد ڕەزا سالاروەندیان” لەدەورووبەری بنکەی سەربازی بەستام بەهۆی تەقینەوەی مین برینداربوو.

محەممەد ڕەزا سالاروەندیان کوڕی عەلی بەخش وخەڵکی بیجاڕی گەڕووسە وهەنووکە لتژێر چاوەدێری پزیشکیدایە وباس لەجێگیربوونی دۆخی تەندرووستی دەکرێ.

لەشەڕی ۸ساڵەی ئێران وعێراق هەردوو وڵات بەبێ لەبەرچاو گرتنی بنەما مرۆیی ومافەکانیان، ڕۆژهەڵات وباشووری کوردستانیان ،بەمەبەستی بەرگری لەخۆیان کردووە بەگۆڕەپانی مین لەئاستێکی بەرفراوان ،بەڵام بەتێپەڕینی پترلە ۲۵ ساڵ لەشەڕی ئێران وعێراق تائێستە ئەم کێڵگە مینانە بەتەواوەتی خاوێن نەکراونەتەوە وحکوومەتی ئێران بۆ ڕێگری وبەگژداچوونەوەی کاسبکار وکۆڵبەران وحیزبە کوردستانییەکان، کەڵکیان لەم گۆڕەپانە مینانە وەرگرتووە ئەمەیش بۆخۆ بووە بەهۆی ڕوودانی کێشە ومەترسی لەڕادەبەدەر بۆخەڵکی ناوچەکە وهاوڵاتیانی خۆجێی ئەم دەڤەرە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان