بەڕێوە چونی قەراری سێدارەی شارۆمەندێکی خوڕەم ئاوایی

KMMK: سێ شەممە ۴ی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی، قەراری لە سێدارە دانی شارۆمەندێکی خوڕەم ئاوایی بە ناوی ” جەعفەر شێرزاد” لە بەندیخانەی ناوەندی شاری بەندەر عەباس بەڕێوە چوو.

جێگای ئاماژەیە: ناوبراو ۴۱ ساڵ تەمن و دانیشتوی شاری خوڕەم ئاوابووە لە پارێزگای لورستان کە بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست ” سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

بە پێی راپۆرتی رێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی: ئێران سەبارەت بە رێژەی لە سێدارە دان، لە نێو وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەکەم و لە نێو دەوڵەتی پاش وڵاتی چین کە ڕێژەی دانیشتوانی زۆرتر لە یە میلیارد و سێ سەد ملیۆن کەسە، رێژەی دوهەمی لە خۆ گرتووە. رێژەی تەواوی لە سێدارە دان لە ئێران لە بەردەست نییە، بە تایبەت کە لە بڕێک کاتدا ناوی ئەو کەسانەی کە لە سێدارە دەدرێن بڵاو ناکرێتەوە و هەندێک کات لەسێدارە دان بە دزیەوە بەڕێوە دەچن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان