بانگهێشتی ۶ چالاکی کرێکاری لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سنەوە

 kmmk:
ڕۆژی شەممە ۸ی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی ، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی دادگایی کردنی ۶چالاکی کرێکاری بەناوەکانی “غالب حوسەینی، خالید حوسەینی، شەریف ساعدپەنا، حەبیبەئەڵا کەریمی، موزەفەر ساڵەح نیا و هونەرمەند ناسر ساڵحی بەتۆمەتی پڕوپاگەندە دژبە دەسەڵات و بەڕێوچوونی ڕێوڕەسم لەتاڵاری پەردیس ، لەساڵی ۹۶دا بەڕوەچوو.
لەم محاکمەدا چالاکانی کرێکاری شاری سنە ئەم تۆمەتانەیان بەرپەرچ داوەتەوە.
جێگەی باسەکە، هەموو ساڵێک لەبەرەبەری سەرەتای مانگی مەی چالاکانی کرێکاری لەگەڵ دەسبەسەری وهەڕەشەی هێزە ئەمنییەکان دەستەویەخەن بۆئەوەی ڕێگری بگرێ لەم ڕۆژە کەڕۆژی جیهانی کرێکارانە لە گۆی زەوی.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان