درێژەی مانگرتن وناڕەزاییەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵات

kmmk:

ئەمڕۆ شەممە ۸ی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی ،مانگرتنی گشتی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەناڕەزایەتی لەهەمبەر داخرانی ڕێڕەوە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات وباشووری کوردستان دوویەمین حەوتوویەوە و وبازاریان وکاسبکارانی شارەکانی سەقز و بانه هەروەها لە مانگرتندان.

بەگوێرەی هەواڵەکە، لێژنەیەک لەلایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەمەڕ چارەسەری ئەم قەیرانە هاتونەتە شاری بانە بەڵام خەڵکی ئەم شارە بەڕاخستنی خوانی بەتاڵ و وتنەوەی درووشمی خوانی بەتاڵ هاوتەریبی ئاڵۆزی کۆمەڵایەتییە وکۆڵبەر برسییەتی ، ناڕەزایەتی خۆیان نیشان دا.

لەهەواڵێکی پشتڕاست نەکراوەدا بازاڕیانی شاری مەشهەد هاوسۆزی وپەیوەست بوونیان بەناڕەزایەتییەکانی کوردستان ڕاگەیاندووە. جێگەی باسە کە، ئەم سیاسەتەی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە بەهۆی بێکاری دەیان هەزار کۆڵبەر.

جگە لەمە کار وکەسابەتی سەدان هەزارکەسی تر لەخەڵکی شارە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەلە ڕاستیدا درگای ئابووری دیکەی ناوچەکانی ئێرانە لەگەڵ قەیران و وەستان ڕووبەڕوو بوویەتەوە. داڕمانی ئابووری حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە بەهۆی ئەوەی کە لەدۆزینەوەی هەرچەشنە ڕێچارەیەک ناکارامە بێتەوە. کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان