خۆکوژی ژنێکی کورد لەڕێی خۆهەڵاویشتن لەئاپارتمانێکەوە

kmmk: ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ۴ی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری بۆکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناونیشانی “هــێرۆ سدقی” چل ساڵ تەمەن وکچی سلێمان بە هەڵاویشتنی خۆی لەقاتی سێزدەهەمی ئاپارتمانێکەوە لەشاری تەورێز کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەگوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ناوبراو خاوەنی دوو منداڵ بووە وبەهۆی دەمەقاڵە وئاڵۆزی بنەماڵەییەوە کەلەگەڵ هاوژینەکەی “محەممەد قارەمانی” هەیبووە دەستی داوەتە خۆکوژی.

جێگەی باسە کە تەوژمی پیاوسالاری و نەریتی دەسەڵات وپێگەی قایمی پیاوان لەبەرانبەر مافەکانی ژنانداوای کردووەکە قوربانی سەرەکی هەموو کارەساتەکان تەنیا ژنان بن بەچەشنێکە هەرلەم هەواڵەدا بەرچاو دەکەوێ تەنانەت لە لافیتەی سەرەخۆشی ئەم ژنە قوربانییەدا وێنەی ناوبراو نیشان نەدراوە وڕوخساری سڕدراوەتەوە، ئەمە بۆخۆی گەورەترین بەڵگەیە کەشایەتی لەسەر نکۆڵی وهەڵاواردنی ڕەگەزی دەدات بەپشتیوانی یاسا نەریتی ئەو وڵاتانەی کە شەریعەتی باویی تێدا زاڵە وکوشتن یان خۆکوژی ژنان هەرگیز وەکوو خەسارێکی کۆمڵایەتی چاولێنەکراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان