kmmk: سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەمە ۳ی گوڵانی ۱۳۹۷ ی هەتاوی ، ٤ بەندکراو کە تۆمەتبار بوون بە کوشتنی دەستئەنقەستی کەسانیتر لە ژورە گشتیەکانەوە هەناردەی ژورە تاکەکەسیەکانی زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ کراون و ئێعدام کران.
ناوناسناوی ئەو چوار بەندکراوە کە لەلایەن khrn بەشێوەیە بڵاوی کردۆتەوە: ۱ـ تەیب شێخ نژاد موکری ، خەڵکی پیرانشار و دانیشتوی شنۆ ۲ ـ قادر موحەممەد حەسەن ، هاووڵاتی بۆکان ۳ ـ ئیسلام ڕەشیدی ، هاووڵاتی شاری ورمێ ٤ـ یەدوڵا سەمەدی ، هاووڵاتی ورمێ
بە پێی مادەی ۲۰٤ی یاسای سزادانی ئیسلامی ئێران ، قەتڵ و یان کوشتن دابەشە بە سێ جۆر کوشتندا (دەست ئەنقەست ، هاوشێوەی دەست ئەنقەست ، ڕوودا و یان بە هەڵە ) سزای کوشتنی دەست ئەنقەست لە یاسادا وەک تۆڵەکردنەوە (کوشتنی کەسی بکوژ) جێگیر کراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان