kmmk:
ڕێکەوتی ۳۰ی خاکەلوەی ۱۳۹۷ی هەتاوی کچێکی تەمەن ۲۰ ساڵ بەناونیشانی “پ.ئ ” خەڵکی تازاوای مەریوان بەهۆی گوشاری بنەماڵەکەیەوە دەستی دایە خۆکوژی و لەڕیی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
جێی بیرهێنانەوە، پێشووتریش کوڕێکی ئەم بنەماڵەیە بەناوی “م.ئ ” هەر بەهەمان شێواز وبەهۆی گوشاری بنەماڵەییەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە وخۆی کوشتووە.
شایانی باسە ، جێگیرکردنی سیستەمی پیاوسالاری ،پیرسالاری، هەژاری وبێ دەرەتانی وکەلتووری سەقەت و پاشڤەڕۆی ئایینی کەلەڕێی دەسەڵاتی سیاسی داسەپاوەوە بەسەر کۆمەڵگادا دەیسەپێی ،ڕۆژانە کارەساتی لێدەکەوێتەوە و بەداخەوە هیچ لێکۆڵینەوە وشیکاری وتوێژینەوەیەکی کۆمەڵایەتیش بۆ ئەم خەسارە گرانە بەرکەوتوانە نەکراوە وناکرێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


