خۆکوژی گەنجێک لە شاری مەریوان

KMMK: ئەمڕۆ ۲٨ی خاکەلێوەی ۱۳۹۷ی هەتاوی لە شاری مەریوان لاوێکی تەمەن ۲٤ ساڵان بە ناوی ” دارا موحەمەدی” کوڕی ئەبوبەکر لە ڕێگای خۆ هەڵواسینەوە دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە گوێرەی هەواڵەکە ناوبراو چاو پزیشکە و دانیشتوی گەڕەکی کەوسەری شاری مەریوانن و ئێوارەی ئەمڕۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و لە هۆکاری خۆکوشتنی دارا موحەمەدی هیچ هەواڵێک لە بەردەست نییە.

دیاردەی خۆکوژی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی کێشە و گرفتی کۆمەڵایەتی و بنەماڵەیی و نەبونی کار و پیشەی گونجاو بوەتە دیاردەیەکی بەرچاو و زۆربەی گەنجان و بەتایبەت ژنان بۆ دەرباز بون لە کێشە کۆمەڵایەتی و بنەماڵەییەکان بە شێوازگەلی جۆراوجۆر دەست دەدەنە خۆ کوشتن و کۆتایی بە ژیانی خۆیان دێنن، سیاسەتی بێکار کردن و بڵاو کردنەوەی هەژاری و دواکەوتەیی بیرۆکە لە کوردستانی رۆژهەڵات لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بوەتە هۆی پەرە سەندنی دیاردەی خۆکوژی لەم بەشە لە کوردستان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان