kmmk: ڕۆژی یەکشەممە ۲۶ی خاکەلێوە، ماشێنێکی مینی بووسی گوندی “جانەوەرە”ی سەربە مەریوان لەخەرەند کەوتە خوارەوە لەئاکامدا ۲کەس کوژراو ۱۳کەسیش بریندار بوون. ئەم ڕووداوە لە ڕێگەی باخان هاتەئاراوە وبریندارەکانیش گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری مەریوان.
ڕێگەوبانی ناستاندار و مەترسیدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەکێک لەهۆکارەکانی مردنی هاوڵاتیانی کوردە و ئەم ڕێگەیانە بەپێی کوێستانی بوون و پێچ وپڵووچی مەترسیدار کەکارناسانە وپسپۆڕانە ساز نەکراون وچونکوو پانایی ڕێگەکان زۆرکەم وبۆکەسانی ئاگادارنەبوو لەڕێگەکان، کێشە وپێکدادان ساز دەکات.
بەهۆی بێبەری بوو لەژێرخانی ڕێگەوبان وپێوەندییەکان هەرساڵەو جگە لەخەساری گیانی زۆرتر لە۳۰۰کەس کوژاو هزاران کەسیش بریندار دەبن،ئەمە تەنیا ئاماری پارێزگای سنەیە.
پارێزگای سنە سەرجەم ۷هەزار و۸۵۰کیلۆمەتر ڕێگەی سەرەکی، لاوەکی وگوندی هەیە کەلەم ڕێژەیە ۶هەزار و۱۲ کیلۆمەتی ڕێگەی گوندی و ۱۸۳۸کیلۆمەتریش ڕێگەی سەرەکی و لاوەکییە. و لەبواری هێڵی شەفەمەندەفەر و ئاسمانییەوە بێبەرییە وتەنانەت لەگەورەڕێکان وئۆتۆبان لەم پارێزگایە ودیکەی پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێبەرین.
جێگەی باسە کە ڕێگەکانی پێوەندی وناوبەری شاروگوندەکان لەهەر شوێنێک یەکێک لەگرنگترین بەشەکانی گەشەکردن وپێشکەوتنی ئەو وڵاتەیە بەڵام ئەم پرسە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە زە پرسێکی گرنگ وکەڵکەڵەی خەڵک. ساڵانێکی دەمدرێژە کە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەپێی ئەو بەڵێنانەی داویەتی هیچ هەنگاوێکی بۆ سڕینەوەی ئەم گرفتە هەڵنەگرتووە وهەربەم ئامانجی گەشەنەکردن و دواکەوتوو هێشتنەوەی ئەم ناوچانە دەیهەوێ پتر خەڵک بخاتە ژێرگوشار وبە پەرە پێدانی هەژاری خەڵک گرێ بدات بەخۆیەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان