تێکهەڵچوونی گەنجێکی کورد پاش بانگهێشتی سەرلەنوێی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات لە شنۆ

kmmk: لەماوەی بەرێ دا گەنجێکی کورد بەناونیشانی “فەخرەدین ئەحمەدیان” ۲۴ساڵ تەمەن ،کوڕی مەلا ئەبوبەکر ، خەڵکی گوندی “دێ گورجی” بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری شنۆ کرا ولەگەڵیان تێکهەڵچوون هاتە ئاراوە.

ئەم گەنجە کوردە پاش ناڕەزایەتی دژبە بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات لەگەڵیان تێهەڵچووە و دەسبەسەرکراوە، کە ناوبراو پاش لێکۆڵینەوە بە بارمتەی ۱۰۰ملوێن تمەنی بەشێوەی کاتی ئازاد کراوە و ۲۰ملوێن تمەنی نەختیش بەهۆی شکانی دەستی یەکێک لە ڕایەدارانی ئەو ناوەندە غەرامە کراوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی کوردپا، ناوبراو مانگی ڕەشەممەی ۱۳۹۶ بانگهێشتی ئیدارە ئیتلاعات کرابوو و داوای لێکرابوو کە هاریکاریان بکات ولەم ماوەیەشدا بەخەستی لەبن چاوەدێری سەختی ئەم ناوەندە ئەمنییە بووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: