kmmk: لەم ڕۆژانەی دوایدا تیرۆریستانی گرێدراوی حکوومەتی تورکیا هاوڵاتییەکی کورد بەناوی “نەشئەت دادۆ” یان کوشت.
بەگوێرە هەواڵەکان، لەپاش داگیرکاری شاری عەفرین لەڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن حکوومەتی تورکیا وچەتە گرێدراوەکانییەوە بەدەیان خەڵکی سڤیلیان ڕفاندووە وکوشتووە وبێ سەروشوێن کردووە وهەروا دەسدرێژیان کردووەتە سەر کچان وژنانی ئەو دەڤەرە و سەرەڕای ئەم پەلامار ودەسدرێژیانە هێشتا لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە هەڵوێست وکاردانەوەیەکی جیددی نەهاتۆتە ئاراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان