KMMK: ڕۆژی پێنج شەممە ۹ی خاکەلێوەی ۱۳۹۷ کاسبکارێکی بەساڵاچوو بەدەستی ڕایەدارانی شارەوانی ورمێ بە گرانی برندار دەکرێت ودەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی پێمان گەیشتوون ئەم کاسبکارە بەساڵاچووە لەشەقامی ئیمامی شاری ورمێ سەرقاڵی دەستفرۆشی بووە کە لەلایەن ڕایەدارانی شارەوانییەوە هێرش دەکرێتە سەری وبەگرانی لێی دەردرێ و هەموو لەشی وسەروچاویشی بریندار دەبێ پاش گواستنەوەی بۆنەخۆشخانە ،شارەوانی بانگەشەی ئەوە دەکات کەبۆخۆی لەخۆی داوە بەڵام بنەماڵەکەی کوتوویانە کەشوێنی لێدانی باتووم بەلەشیەوە بەجێماوە وهەروەەا پزیشکی یاسایی برینەکانی لەشی کەبەهۆی بەرکەوتنی کەرەستەی قورسی زبرەوە بووە ڕاگەیاندووە.
لەناو وشوناسی ئەم کاسبکارە کوردە هێشتا زانیارییەک بەدەست نەکەوتووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان