ناڕەزایی ومانگرتنی گشتی لەچەند شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان

KMMK:ئەوڕۆ سێ شەممە ۱٤ی خاکەلێووەی ۱۳۹۷ی هەتاوی ، هاوڵاتیانی شارەکانی(جوانڕۆ، مەریوان و سەقز) لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەناڕەزایەتی دژ بە سیاسەتی هەژار کردنی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و داخرانی سنوورەکان، دەستیان دایە مانگرتن و ناڕەزایی گشتی.

لەشاری سەقز، بەشێکی هەرە زۆر لە بازاڕی گشتی پارچە، پۆشاک و کەلووپەلی ناوماڵ لەناڕەزایی بەداخرانی ڕێڕەوی کاتی سنووری وهەڵکشانی گۆمڕۆک وڕێگەپێدانی کاڵا داخراوە.

هاوڵاتیانی شارەکانی جوانڕۆ و مەریوان لە ناڕەزایی بەرانبەر بە داخرانی ئەو سنوورانەی کە کۆڵبەرەکان ئیشی تێدا دەکەن وهەروەها بە بیانووی دامەزراندنی ناوەندی گومڕۆکی کەبووە بەهۆی زەرەرمەندبوونی بازاڕیان وڕەوەستانی خولی ئابووری بووە، دوکانەکانیان داخستووە ولەبەرانبەر قایمقامەتی ئەم شارانە دەستیان داوەتە گردبوونەوە و مانگرتنی ناڕەزایەتی.

جێگەی باسە  ، حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ چەشنە سەرمایەگوزارییەکی دەوڵەتیی تابە ئێستە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەکردووە و بەسیاسەتی ئەمنییەتی ئەم ناوچەیە ،لەسەرمایە گوزاری ناحکوومییش ڕێگری بکات وهەربەم پێیە ڕێژەی بێکاری ، هەژاری بە چڕی ڕوو لە هەڵکشانە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: