KMMK:یەکشەممە ۱۲ی خاکەلێووەی ۱۳۹۷ی هەتاوی لەشاری بۆکان ژنێک بەناونیشانی “م.ص” لەڕێی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو ۳۰ساڵ تەمەنی هەیە تەرمەکەی لە حەوشەی ماڵەکەی دۆزراوەتەوە ولە هۆکاری خۆکوژییەکەی زانیارییەک بەدەستەوە نییە.
هەروها لەهەواڵێکی دیکەدا ژن ومێردێکی گەنج لەگوندی گابازەڵەی سەربە شاری مەهاباد دەستی داوەتە خۆکوژی و کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لەلایەن خەڵکەوە گەیشتوون ، ناوبراو”خ.ل” لە تەوێڵەی ماڵەکەی خۆی خۆی هەڵواسیوە و هاوژینەکەیشی بەناونیشانی “م.ش” بە هەڵمژینی گازی مینۆئۆکسیدی کاربۆن کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
تائەم کاتە لەمەڕ هۆکاری خۆکوژی ئەم کەسانە زانیارییەک ئاشکرا نەکراوە.
جێگەی باسە کە هەژاری وبێکاری، کێشەی بنەماڵەیی و… هۆکارگەلی کاریگەرن لەسەر خۆکوژی هاوڵاتیان .
سیاسەتی سیستەمانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەئامنجی برسی وهەژار و دواکەوتوو هێشتنەوەی کۆمەڵگا پەرە وبوار دەڕەخسێنێ بۆ ڕووداوی لەم چەشنە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان