ڕاپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له مانگی مارسی ۲۰۱٨ کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە. شایانی باسەئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی حکومەتی جمهوری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیاوێنەیکی بچوکی لەژێر پێنانی مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پێ نیشان دراوە.
کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرتنی شارومەندانی کورد ، مافە سیاسی، کۆمەلایەتی و مەدەنیەکانی گەلی کورد پێشێل دەکات. ئازادی رادەربرین، مافی ژیانی ئازاد و سەربەخۆ، ئەمنیەتی تاکەکەسی، هەلاواردن، بێحورمەتی بە خەلك، بابەت گەلێکن کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە رۆژانە پێشێلیان دەکات .هەروەها ئەشکەنجەی گیراوانی سیاسی و بەرچاونەگرتنی مافەکانیان بابەت گەلێکن کە لەو مانگەدا بەرچاو بوون.
بەپێی بڕگەی ۱۹ ی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ هەر تاکێک مافی ئازادی ڕادەربڕینی هەیە هەروەهالەدێڕی یەکەمی بڕگەی ۹ بەشی نێونەتەوەیێ مافی مەدەنی وسیاسی داهاتوە؛ هەرکەسەومافی ئازادی وئەمنیەتی تاکەکەسی هەیە؛ هیچ کەسێک نابێت بەبۆنەی بیروباوەڕیەوەئازاربدرێتو سەرکوت بکرێت، لەبڕگەی دووی بەشی ۱۹ دادیسان دەڵێت؛ هەموو کەسسێک ئازادی ڕادەربڕینی هەیە، ئەومافانە ئەمانەلەخۆدەگرن، ئازادی گوتار ولێکۆڵینەوە و پەروەردەو بڵاوکردنەوەی زانیاری وبیروباوەڕ، هەر چەشن و جۆرێک بێ ئەوەی سنوری بۆدابنرێت جا ئیتر سەرزارەکی یا نوسراوە یان چاپی یابەشێوەی هونەری یا هەر چەشنێک کەمرۆڤ خۆی هەڵی بژێرێت.
هەروەهالە بڕگەی ۲۲ داداهاتوە هەرتاکێک وەکو کەسێک لەکۆمەڵگا مافی ئەمنیەتی کۆمەڵایەتی هەیە ولەڕێگەی تێکوشان لەپانتایی نەتەوەیی و هاوسۆزی نێو نەتوەیەوە بەڕێکخراوەیی کردنی سەرچاوەکانی هەر وڵاتێک، مافی لێ زەوت نەکراوی ئابوری، کۆمەڵایەتی و کلتوری خۆی بپارێزێت بۆ پەرە پێدانی ئازادانەی کەسایەتی تایبەتی خۆی بەدەست بێنێت؛ وهەروەهابەپێی بڕگەی ٥هیچ کەسێک نابێت ئەشکەنجە بدرێت یان سزابدرێت یان بەشێوەی نامرۆڤانەو دڕندانە وڕوخێنەرهەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت. بەپێی بڵاوکراوەفەرمیەکانی جیهانی لەمەڕ مافی مرۆڤ و مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و کۆمەڵگای بەشەری، هەر تاک و کۆمەڵگایک مافی خۆیەتی داوای مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و ئابوری وکلتوری خۆی بکات وبۆ وەدەست هێنانی تێبکۆشێت، هیچ کومەڵێک یان گروپێک لەسەرو کەسی ترەوەنییەوهەمو کەسێک دەبێت لەمافی سروشتی بەفەرمی ناسراوی خۆێی بەهرەمەند بێت.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان هەموو مانگێک کۆکراوە و گوزارشێکی پوخت لە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤی لە کوردستان دا بڵاو دەکاتەوە. لە گوزارشی ئەو مانگەش دا دەردەکەوێ کە رەوشی مافی مرۆڤ لە کوردستان خراپتر بووە و دەوڵەتی ئێران کردەوە دژە مرۆڤیەکانیان دژی گەلی رۆژههڵاتی کوردستان زیاتر کردوە.
لەو مانگەش دا، ئێعدام، گرتن و ئەشکەنجەدان، خەسارەکانی ژینگە و هتد زۆر بەرچاون و رەوشێکی مەترسیدار نیشان دەدەن کە لهگەلی کوردستان روبەرووی بۆتەوە.
سێدارە
چوارشەممە ۹ی ڕەشەممە حوکمی ئێعدامی شارۆمەندێکی کورد، خەڵکی شاری ئیلام لەزیندانی ناوەندی ئەم شارە جێبەجێ کرا. ناونیشانی ئەم زیندانییە ئێعدام کراوە کە لەماڵپەڕی هەنگاو ڕاگەیەندراوە، «مەهدی کازم نیا» ۲۸ساڵ تەمەنە.
یەکشەممە ۱۳ی ڕەشەممە دوو زیندانی تاوانبار بە کوشتنی بەئەنقەست لەزیندانی دیزەڵ ئاوای کۆماری ئیسلامی ئێران لە کرماشان ئێعدام کران. ناونیشانی یەکێک لەزیندانییەکان، مەسعوود وەکیلی، خەڵکی جوانڕۆ و لەدایکبووی ۳ی بەفرانباری ۱۳۶۸ی هەتاوی و خوێندکاری زانکۆیە.
دووشەممە ۱٤ی ڕەشەممەی ساڵی ۱۳۹۶ی هەتاوی زیندانییەکی مەحکووم بە قەرەوە(قصاص) لەزیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەورمێ ئێعدام کرا. تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ناونیشانی ئەم زیندانییە ئێعدام کراوەی “ئەبووبەکر سەلیمی”،خەڵکی سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان راگەیاند.
کۆتاییەکانی ڕێبەندانی ئەمساڵ حوکمی ئێعدامی زیندانی سیاسی کورد«نەزمین حەیدەری» لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران ـەوە لەشاری خۆی داشکا بۆزیندانی تەعزیری. حوکمی نەزمین حەیدەری لە ئێعدامەوە داشکاوە بۆ ۱۵ساڵ زیندانی تەعزیری.
مێرمنداڵێکی بەندکراو لە شاری مەهاباد، مەحکوم بە سێدارە بە ناسناوی “موحەمەد ساڵەحی” کوڕی خدر خەڵکی شاری سەردەشت لە دژایەتی لەگەڵ حوکمی گۆڕینی قەرار، ۹ رۆژ لەوەو پێش دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.
شەممە، ١٩ی ڕەشەممە، شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی شاری خۆی بە ناوی (جەواد گوڵ نییەت)، کە بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی دەستبەسەر و سزای ئیعدامی بە سەر داسەپابوو، لە زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە ئیعدام کرا.
گرتوخانه
گەنجێکی کورد بەناونیشانی “قوباد ئەعزەمی” خەڵکی جوانڕۆ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەژێر ئەشکەنجەی گرتووخانەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.
دادگەی ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ قەراری ۵ ساڵ بەندکردنی بۆ خوێندکارێکی کورد بە ناوی ” ئیبراهیم خالدی” خەڵکی سەردەشت دەر کرد.
۱۱ی ڕەشەمەی ۱۳۹۶ی هەتاوی دوکتۆر حسێن پوور چالاکی فریاکەوتنی یەکەم ڕۆژەکانی بوومەلەرزە لێداوانی کرماشان کە هەرلەدەسپێکەوە خۆی گەیاندبووە ئەو ناوچەیە وسەرقاڵی دەودەرمانی خەسارپێگەیشتوان بووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ـەوە دەست بەسەر کراوە.
شاعیری کورد بە ناوی “حسین باقری ” ناسراو بە “ژاکان باران” تەمەن ۳٦ ساڵان ودانیشتوی شاری مەلەک شاـ ی سەر بە پارێزگای ئیلام لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە رێگای ناردنی نامەیەک هەڕەشەی کوشتنی لێ کرا.
سێشەممە ۸ی ڕەشەممەی ئەوساڵ هاوڵاتییەکی کورد خەڵکی پیرانشار لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناونیشانی “محەممەد پتایش” ۴۵ساڵ تەمەن کوڕی محەممەد کەریم لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆشوێنێکی نادیار.
محاکمەی نەجیبە ساڵحزادە لەلقی یەکی دادگای شۆڕش.
محەممەد عەلی تاهیری سەرلەنوێ ۵ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
دۆسیەی ڕامین حسێن پەنایی زیندانی سیاسی کورد نێردرا بۆ شاری قم.
یەکێک لە باوەڕمەندانی ئاینی یارسان بە ناوی “پەیمان پەدروود” لە ڕێکەوتی ٨ی رەزبەری ئەمساڵ پاش چونە دەرەوە لە ماڵ لە شاری کەرەج دەست بەسەر کراوە.
دوو کارگێڕی تێلێگرامی کاناڵەکانی ئامانج و ورمێ ۲ لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەست بەسەر کران.
پێنج شەممە ۱۷ ی رەشەمە، لاوێکی کورد بە ناوی “موحسێن ئەحمەدی” لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەهاباد بانگهێشت کراوە و هەڕەشەی قۆلبەست کردنی لێ کراوە. موحسێن ئەحمەدی تەمەن ۲۴ ساڵان وخەڵکی گوندی سەهۆڵانی مەهابادە.
دەستبەسەری چوار هاوڵاتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
۲١ی ڕەشەممەی ۱۳۹۶ی هەتاوی ۷ کەس لە چالاکانی مەدەنی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی چالاکی وبەشداری کردن لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دژبە هێرش وپەلامارەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆسەر عەفرین لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەست بەسەر کراون
۲٤ی ڕەشەممەی ۱۳۹۶ی هەتاوی دەروێشێکی گونابادی خەڵکی ئاودانان لەپارێزگای ئیلام ،بەناونیشانی “تەقی مورادی” لەشاری کامێران لەماڵی هاوەڵ زاواکەی دەسبەسەر کرا.
ڕەشەمە ۱۳۹٦ لە شارستانی کامێران سەربە پارێزگای سنە بە مەبەستی پشتیوانی لە شاری عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان ، هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، لانیکەم ٨ هاووڵاتی لە خۆپیشاندەرانیان دەستبەسەر کردوە .
۲۶ی ڕەشەممە، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لەسنە (سنە) هاوڵاتییەکی کورد بەنام” عەزیز مەولودی” دەسبەسەر و گوازتیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
لەدرێژەی دەسبەسەری هاوڵاتیانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەڕێکەوتی ۲۱ی ڕەشەممەی ئەمساڵ دوو کەسی دیکە بەناوەکانی “محەممەد نەدیمی” و ” عەلیڕەزا نەدیمی” لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر کراون
سەیدحسێن یوسفی بەندکراو لەزیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری مەهاباد کەلە ۸مانگی بەرێ وە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە دژبە دەسەڵات لەڕێی چالاکی ئایینییەوە دەسبەسەرکراوە وبەهۆی نەخۆشی گورچیلەوە لەئازاردایە، سەرەڕای زانیاری بەرپرسانی زیندان لەهەمبەر دۆخی ئەم زیندانییە و داواکاری دەرمانی ناوبراو رەت دەکرێتەوە.
هاوڵاتییەکی ژنی کورد بەناونیشانی ” شتاو فارووقی” لە رێکەوتی۳ی خاکەلێووەی لە زیندانی تەورێز گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری سنە. جێگەی باسە کە ناوبراو بۆچاوپێکەوتنی کەسوکاری سەردانی تورکیای کردبوو وکەلەکاتی گەڕانەوە لەشاری تەورێز لەلایەن هێزەکانی ئێران گیراوە.
پێنج شەممە ڕێکەوتی دووی خاکەلێوەی ۱۳۹۷ی هەتاوی ۴ هاوڵاتی کوردی خەڵکی پەسوێ سەربە شاری پیرانشار لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراون وهەر لەوێ دەسبەسەرکراون وتائێستە لەمەڕ چارەنووسی ئەم دەسبەسەر کراوانە زانیارییەک بەدەستەوە نییە.
چوارشەممە ئەحمەد ئەمین پەنا بە تۆمەتی بەڕێوە بردنی رێورەسمی جەژنی نەورۆز و پڕوپاگەندە دژ بە حکومەتی ئێران سزای پێنج ساڵ بەندیخانەی بەسەردا سەپێندرابوو و بە کەفالەتی ۱۵۰ ملیۆنی و بۆماوەی کاتی ئازاد کرابو لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە قۆڵبەست کرا.
چوارمانگ بەسەر دەسبەسەری “تەحسین دادرسی”ناسراو بە تەحسین چاوشین کەلەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەرکرابوو تێپەڕیووە وسەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی ،تائێستە لەچارەنووسی زانیارییەک بەدەستەوە نییە.
لەڕۆژانی نەورۆزی ئەمساڵ گەڵاڵەیەکان لەشاری کرماشان لەژێرناوی “گەڵاڵەی خاوێنکردنەوەی ئەوناوچانەی سەرچاوەی تاوانن” خستۆتە بواری جێبەجێ کردنەوە کەباس لە دەسبەسەری ۳۶۹ هاوڵاتی خەڵکی کرماشان دەکەن.
رۆژی دوو شەممە ۲٨ی رەشەمەی ۱۳۹٦ی هەتاوی شارۆمەندێکی کورد بەناوی ” عیرفان ساعد پەنا” لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لەشاری سنەوە بانگهێشت دەکڕێت و هۆکاری دەست بەسەر کردن و چارەنوسی ناوبراو تا ئەم کاتە نادیارە.
ئەمیر پەیغامی بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی لە شاری ورمێ بە هۆی نەخۆشیەوە بارودۆخی جەستەیی نالەبارە و لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە رێگری لێ دەکرێت کە بۆ چارە سەری نەخۆشیەکەی بگواسترێتەوە بۆ نەخۆشخانە.
کۆڵبەر و کاسبکاران
چوارشەممە ٩ی ڕەشەمەی ئەمساڵ، دوو کۆڵبەری کورد بەناوی «کاوە ڕەشیدی و فەرەیدوون» خەڵکی شاری بانە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی بنکەی پاسەوانانی سنووری «نەنور»ەوە کرانە ئامانج و بە سەختی بریندار کران.
۱٤ی ڕەشەممەی ۱۳۹۶ی هەتاوی لەسنووری “گوندی بڕوێشکانی ــ نەنۆری “ی بانە(ناوبەری ڕۆژهەڵات وباشووری کوردستان) دوو کۆڵبەری کورد کەهەردووک برابوون بەناوەکانی “کامران ویادگار ئەمینی” بەهۆی کەوتن بەسەر مین دا ،بریندار بوون.
شەممە ۱۲ی رەشەمەی ئەمساڵ، تەرمی کۆڵبەرێکی ٦۰ ساڵان بە ناوی “خدر عەبدوڵاهی” دۆزرایەوە.
شەوی ۱٨ی ڕەشەمەی ۱۳۹٦ هەتاوی لە ناوچەی پیرانشار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەێیک بۆ کۆڵبەرانی ئەودەڤەرە دەنێنەوە و دەیاندەنە بەر دەسڕێژی گولە.
دووشەممە ۲۱ رەشەمە، کۆڵبەرێکی کورد بەناوی ” ئەمیر شێخە ” لە بەرزاییە کانی سنوری سەردەشت دەکەوێتە خوارەوە و بریندار دەبێت.
دوو کرێکاری کورد بە ناوەکانی “سامان رەنجبەری” و “حەسەن کورد” بە هۆی تەقینەوەی هەڵمی کەرەستەی تاوناوی توشی سوتانی رێژەی ۷۰ تا ٨۰ لە سەدی دەبن و پاش تێپەڕینی ۳ رۆژ بە هۆی زۆری خەستی برینەکانیان لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەست دەدەن.
سێ کۆڵبەری کورد بە دەستی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران یان بەهۆی هەڵدێران لە شاخ و بەرزایەکانەوە برینداربون.
۲۷ی ڕەشەممەی ئەمساڵ بەهۆی ڕاوەدونانی کۆڵبەرێکی کورد بەناونیشانی محەممەد خەڵکی گوندی(ئەسکۆڵ)ی مەریوان لەبەرزاییەکانی گەردەنەی”تەتە” کەوتە خوارەوە و بەگرانی بریندار بوو.
۳ی خاکەلێوەی ۱۳۹۷ی هەتاوی، مووچەی پاشەکەوتی سەرجەم مانگەکانی ڕەشەممە،ڕێبەندان، ڕەزبەر وخەزەڵوەر وزێدەکارییەکانی سەرماوەز و بەفرانباری ساڵی ڕابردووی کرێکارانی شارەوانی مەهاباد تائێستە پێیان نەدراوە.
۴ی خاکەلێوەی ۱۳۹۷ی هەتاوی، لەنێزیکی گوندی کانی زەردێی سەربەشاری سەردەشت لەڕۆژهەڵاتی کوردستان، کاروانێک لەکۆڵبەران لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنوورییەوە کرانە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆ کە بەو هۆیەوە کۆڵبەرێک بەناوی “لوقمان ئەحمەدزادە” ۳۷سالە گیانی لە دەست داوە.
۶ی خاکەلێوەی ۱۳۹۷ی هەتاوی کۆڵبەرێکی کورد بەناونیشانی “ئیبراهیم سلێمانی ” خەڵکی گوندی کانی زەرد سەربە شاری سەردەشت بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا. جێگەی باسە ناوبراو خێزان دار وخاوەنی ۴کچ وکوڕێک بووە وتەنیا کاسبکاری ماڵەوە بوو .
دووشەممە ۶ی خاکەلێووەی ئەمساڵ، وەرزێرێکی کورد،خەڵکی شاری سنە لەکاتی جێبەجێ کردنی کار لەگوندی (سی وسێ مەردە)ی سەربە “بەڵەسێ”ی شاری دێولان لەکاتی کێڵانی زەوی کشتوکاڵی، بەهۆی هەڵدێرانی تراکتۆرەکەی گیانی لەدەست دا.
چوارشەممە ۸ی خاکەلێووەی ئەم ساڵ، یەکێک لە (سیمبان)گەلی کومپانیای “اروم نوآورن غرب”له ورمێ، کەبەمەبەستی چاک کردنی ئەو گڵۆپانەی لەسەر ڕێگەی هاتووچۆی خەڵک کەلەپاش گەردەلوولی ئەم دوایانە تووشی خەسار ببوون، ئەم سیمبانە ڕوومەتی خەساری پێگەیوپێ وسووتا وهەنووکە لەنەخۆشخانەیە.
کۆڵبەرێکی کورد بەناونیشانی سامان سەبری لەسنووری بانە بووبە ئامانجی تەقەی هێزە چەکدارەکان. ئەم گەنجە ۲۳ساڵ تەمە لەسنووری بانە سەرقاڵی کۆڵبەری بووە کە لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کرابە ئامانج ۆبەگرانی برینداربووە.
خۆکوژی و کوشتن
شەمە ۱۲ی ڕەشەمەی ۱۳۹٦ی هەتاوی ژنێک بەناوی ” نەدا زاهیری عەبدە وەند ” کچی حەسەنعەلی لە شاری کامێران سەربە پارێزگای سنە خۆی کوشتوە . لە هەواڵەکەدا هاتوە ئەو ژنە خێزاندار خاوەنی ۲ منداڵ بوە و بە هۆی کێشەێیکی بنەماڵەییەوە هەوڵی خۆکوژی داوە و گیانی لە دەست داوە .
۱۴ی ڕەشەمە ی ۱۳۹٦ی لە گەڕەکی ئازادەکانی شارستانی دیواندەرە لە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ،هاووڵاتێیک بە ناوی سدیق شابازی تەمەن ٥۰ ساڵ بە هۆکارێکی نادیار دەستی داوەتە خۆکوژی و گیانی لە دەست داوە .
پێنج شەممە ۱۷ی رەشەممەی ئەمساڵ زۆرانبازێکی کورد خەڵکی شاری “سەحنە” لە پارێزگای کرماشان بە ناوی “ئەمین رەزایی” بە شێوەی خۆهەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
شەممە ۱۹ی ڕەشەممە مامۆستایەکی قوتابخانەی خەڵکی سەرپێڵ زەهاو بەناونیشانی “ڕەسوڵ قارەمانی” ۳١ ساڵ تەمەن لەناوچەی تازئاوا لە کامپی نێزیک بەئیدارەی پەروەردە و فێرکاری، خۆی سێدارەی بۆخۆی هەڵواسی وکۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
۹ خاکە لێوەی ۱۳۹۷ی هەتاوی لە شاری کامێران سەر بە پارێزگای سنە گەنجێکی ۲٤ ساڵ تەمەن بە ناوی “ئیدریس کەمانگەر ” کە خێزاندار بوە، خۆکوژی کردوە و گیانی لە دەست داوە.
۳ی خاکەلێووەی ساڵی ۱۳۹۷ی هەتاوی، پیاوێکی گەنج بەناونیشانی “میلاد خوجەستە” کوڕی حسێن بەهۆکارگەلی نادیار دەستی دایە خۆکوژی وگیانی خۆی لەدەستدا.
ناعەدالەتی و پەراوێز خستنی شارومەندان
یەکشەممە ۲۰ی ڕەشەممەی ساڵی ۱۳۹۶ی هەتاوی ،ئیمامی جەماعەتی شاری کرماشان خوازیاری ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کەسانێک بووە کەلەفستیواڵی خێڵ وئێلەکان بەشێوەی تێکەڵاوی هەڵپەڕکێی کوردیان کردووە.
هێرشی هێزەکانی چەکداری کۆماری ئیسلامی بۆسەر گوندی نێی مەریوان
سێ شەممە ۷ی خاکەلێوەی ئەمساڵ شارەوانی شاری سنە بە یارمەتی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرش دەکەنە سەر دۆڵی “سەی حسەین” و ماڵی هاووڵاتیەک دەڕوخێنن. بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار،دۆڵی سەید حسەین گەڕەکێکی هەژار نشینی شاری سنەیە و بێ بەرین لە خزمەتگوزاری.
۴ی خاکەلێوەی ۱۳۹۷ی هەتاوی ڕێژەیەکی بەرچاو لە خێوەت وکانێکسەکانی بولەرزە بەرکەوتوانی شاری سەرپێڵ زەهاو لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی ناستانداربووانی جێگیرکردنی ئەم خەساربەرکەوتوانە لەئاگردا سوتاو خەساری گەورەی لێکەوتەوە.
مین و تەقەینەوە
۱۹ی رەشەمەی ۱۳۹٦ی هەتاوی بە هۆی تەقینەوەی مین لە پێگەیەکی سنوری “هەرمێدۆڵی “شاری سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان سەربازێک بە ناس ناوی “موحەمەد حەیدەری” خەڵکی شاری زەنجان بە خەستی بریندار بوو
یەک شەممە ۲۰ی رەشەمە، ئامێرێکی جۆری تراکتۆر لە کاتی کاروباری دانانی بۆری, مینێکی بەجێماو لە شەڕی ئێران و عێراق دەتەقێتەوە و شۆفیری تراکتۆرەکە توشی شۆکی شەپۆل بووە.
هەینی ۳ی خاکەلێوە لە سەرئاوڵەی سەر بە پارێزگای ئیلام تەقینەوەی هاوەن بوە هۆی گیان لە دەست دانی دوئەندامی بنەماڵەیەک بە ناوەکانی “شوکروڵا رەحیمی ” و ” عەلی رەزا رەحیمی” کوڕی شوکروڵا و هەر بەو هۆیەوە دایکی بنەماڵەکە بریندار دەبێت.
۳ی خاکەلێوەی ۱۳۹۷ی هەتاوی، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “مەنسور مورادی” دانیشتوی گوندی ئیسحاق ئاوا ی سەر بە شاری سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین هەردوو لاقی خۆی لەدەست داوە.
باشووری کوردستان
لەئاکامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە چۆمان چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەست دا.
۲۷ی ماڕسی ۲۰۱۸لەگەڕەکی ئازادی شاری کەرکووک گەنجێک بەناونیشانی” حەمزە” کوژرا. بەگوێرەی هەواڵە ناوبراو بەپێی ئەوەی هەندێ هۆرموونی مێینەی تێدا زوور بوو و ترەنس بووە
باکووری کوردستان
هەینی ۲ی مارس ۲۰۱۸ ، سوپای تورکیا هەڵیکوتایە سەر گوندی ڕەشای سەبریی سەر بە ئەرزرۆم و بەو بەهانەیەی گەریلای هەپەگەی لێیە ماڵەکانی سووتاند، لە ئەنجامدا چوار هاوڵاتی گیانیان لە دەستدا و هەشت هاووڵاتیشیان دەسبەسەر کردوە.
پێنجشەممە ۱٥ی ئادار لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، دادگای هەمیشەیی خەڵک، لە پای ئەو تاوانانەی بەرامبەر گەلی کورد ئەنجامیان داون، یەکەم دانیشتنی خۆی بۆ دادگاییکردنی سەرانی ڕژێمی تورکیا دەستپێکرد.
لە یەکەمین ڕۆژی نەورۆز دەیان شارومەندی کورد لە شارەکانی باکوری کوردستان و تورکیا لە کاتی بەڕێوەبردنی بۆنە و جەژنی ” نەورۆز” لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە قۆڵبەست کران. بە پێ چەند ڕاپۆرتێک پۆلیسی تورکیا لە کاتی بەڕێوەچونی ئاهەنگی نەورۆز 22 کەسی لە شاری ئیستەنبوڵ و 26 کەس لە باکووری کوردستان دەست بەسەر کراون.
رۆژئاوایی کوردستان
۳ی ماڕسی ۲۰۱۸ی زایینی ژنێکی تەمەن ۶۰ساڵی کورد بەناونیشانی “زەلوخ محەممەد حەسەن” لەپەلاماری سوپاو چەتەکانی تورکیا بۆسەر شارۆچکەی شییەی سەر بەکانتۆنی عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان بەهۆی دەسڕێژی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا.
یەخسیرکردنی ۳۰۰هاوڵاتی گوندی “مەیدان ئەکبز” ی سەربە ڕاجۆ لەلایەن ئەرتەشی تورکیاوە.
کۆمەڵکوژی گەلێک لە عەفرین/ سوپای تورکیا و گروپە تیرۆریستیەکانی ژێر پەرچی لە دوو کیلۆمەتری عەفرین.
مانگی سووری کورد ئاماری جینایەت وکوشتارەکانی حکوومەتی تورکیای دژبە هاوڵاتیانی کانتۆنی عەفرینی ئامادە وبڵاو کردۆتەوە.
له عهفرین ٤ هاووڵاتی سڤیل گیانیان لە دەست داوە و ١٢ی دیكهش بریندار بوون.
دوو ژن و سێ منداڵ بەهۆی بۆردمانەکانی ناوەندی عەفرین گیانیان لەدەست دا.
سوپای تورکیا و گرووپە تێروریستەکانی گرێدراوی ٥٦ ڕۆژە هێرشێکی هەمە لایەنەی بۆسەر گەلی کورد لە عەفرینی رۆژئاوای کوردستان دەست پێکردووە. سوپای تورکیای ئەمڕۆ کۆمەڵکوژیێکی دیکەی ئەنجامداوە و لە ئەنجامی بۆردمانی ئەمرۆ دا ١٩ هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە وبەدەیان هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون.
۱۶ی مارسی ۲۰۱۸ سپا و گرووپە تێروریستەکانی گرێدراوی تورکیا لە هێرشی تۆپخانە و بۆمباران، لانیکەم ٤۷ هاوڵاتی مەدەنی لەناوەندی شاری عەفرین کە ۱۶کەس لەوانە منداڵ و۱٤کەسیشیان ژن گیانیان لەدەست دا وبەدەیان کەسیش بەهۆی ئەم هێرشانەوە بریندار بوون.
۱۶ی مارسی۲۰۱۸پلاتفۆڕمی ئەورووپی “پارێزگاری کردن لەعەفرین” داوای لەهێزە نێودەوڵەتییەکان کرد دژبەو هێرشانەی دەکرێتە سەر عەفرین پەرە بەچالاکییەکانیان بدەن. پلاتفۆڕمی پارێزگاری لەعەفرین ڕایگەیاند کە ۱۹ی ماڕس لەبەرانبەر نووسینگەی ڕێخراوی نێونەتەوەیی لەشاری ژینۆ دەست بەکارەکانی دەکات.
۱۷ی ماڕسی ۲۰۱۸بەهۆی گرانی هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سپای تورکیاوە، ۱۱کەسی مەدەنی کوژران وبەدەیانی دیکەیش بریندار بوون.
پارڵمانی ئەوروپا لە سەر شەری سوریا و هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی عەفرین بەیاننامەیەکی دەرکرد، لە بریاری یەکێتی ئەوروپا دا هاتووە کە تورکیا دەبێ هێزەکانی لە عەفرین بکێشێتەوە و لەو شارەی کوردستان برواتە دەرێ.
دەیان منداڵی کچ لە عەفرین لە لایەن ئەرتەشی تورکیە بێسەروشوێن کراون.
پەڕلەمانی وڵاتی میسر لەکۆبوونەوەی پەڕلەمانی خۆیدا، سەرەڕای لێدوان و وتووێژ لەمەڕ پرسی ڕۆژهەڵاتی ناوین وسیاسەتە شەڕانگێزیانەکانی تورکیا،دەسدرێژی وهێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر عەفرین لەڕۆژئاوای کوردستانی هاوشێوەی پاکتاوی ڕەگەزی ساڵی ۱۹۱۵ی ئەرمەنییەکان پێناسە دەکات.
زانیار زەمیران و عیسا فەیزی بۆ پشتگیری لە عەفرین دەستیان داوەتە مانگرتن. زانیار لە پێنجی خاکەلێوە و عیسا لە شەشی خاکەلێوە مانگرتنی خۆیان دەست پێکردووە.
برینداربونی ٢١ هاووڵاتى لە گوندی بەربانێ-ى ڕاجۆى عەفرین لە لایەن سوپای تورکیاوە.
۶ی مارسی ۲۰۱۸ دکتۆر شیار حاجی عەبدۆ، پزیشک لە ناوچەی جندرێسی کانتۆنی عەفرین، لە کاتی تیمارکردنی بریندارەکانی هێرشە هەواییەکانی تورکیا، لە ئەنجامی بوردمانی فڕۆکەدا گیانی بەختکرد.
شاری عەفرین بەردەوام لە ژێر ڕەهێڵەی بۆردمانی فڕۆکەکانی تورکیا دایە.
هێرشەکانی سوپاى تورکیادا بۆ ڕاگرتنی ژیان لە عەفرین بەردەوامە.
بەپێچەوانەی ئاگربەست بۆ سوریا، تورکیا درێژە بە هێرشەکانی دەدات ک م م ک:چوار ڕۆژ لەمەوبەر ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبووەوە و بڕیاری ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی ٣٠ ڕۆژە لە ناوخۆیی سووریای ڕاگەیاند، بەڵام تورکیا ڕایگەیاند، ئەو ئاگربەستە ئۆپراسیۆنی چڵە زەیتون ناگرێتەوە.
کوژرانی ۱۳ کەس لە جندرێس لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی حکومەتی تورکیاوە.
لە عەفرین کۆمەڵکوژی روو دەدات/ زیاتر لە ۵۰۰ کەس گیانیان لەدەست داوە بە سەدانیش بریندارن.
تیرۆر ئەندامی حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان
شەوی سێشهمه له سهر چوارشهممە ۱۵ له سهر ۱۶ی ڕهشهمهی ۱۳۹۶، لە بۆسەیەکی تیرۆریستی دا لە ناوچەی ڕانیە، قادر قادری ئەندامی دێرینی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان کەوتە بەر دەسترێژی گولە و لە ئاکامدا گیانی بەختکرد.
سەباح رەحمانی یەکێک لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە لە رۆژی پێنج شەممە ۱۰ی رەشەمە بە هۆی تەقینەوەی بۆمب لە گەڵ باوکی بە توندی بریندار کرابو، سەرلە بەیانی هەینی ۱۱ی رەشەممە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر گیانی لە دەست دا.
۱۰ی ڕەشەمەی ۱۳۹٦ی هەتاوی لە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی باشوری کوردستان ، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە ژێر ئوتومبیلی دوو هاووڵاتی شاری کامێران و دانیشتوی شاری هەولێر سەلاح ڕەحمانی و سەباح ڕەحمانی بریندار دەبن.
باکووری کوردستان
هەینی ۲ی مارس ۲۰۱۸ ، سوپای تورکیا هەڵیکوتایە سەر گوندی ڕەشای سەبریی سەر بە ئەرزرۆم و بەو بەهانەیەی گەریلای هەپەگەی لێیە ماڵەکانی سووتاند، لە ئەنجامدا چوار هاوڵاتی گیانیان لە دەستدا و هەشت هاووڵاتیشیان دەسبەسەر کردوە.
پێنجشەممە ۱٥ی ئادار لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، دادگای هەمیشەیی خەڵک، لە پای ئەو تاوانانەی بەرامبەر گەلی کورد ئەنجامیان داون، یەکەم دانیشتنی خۆی بۆ دادگاییکردنی سەرانی ڕژێمی تورکیا دەستپێکرد.
لە یەکەمین ڕۆژی نەورۆز دەیان شارومەندی کورد لە شارەکانی باکوری کوردستان و تورکیا لە کاتی بەڕێوەبردنی بۆنە و جەژنی ” نەورۆز” لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە قۆڵبەست کران. بە پێ چەند ڕاپۆرتێک پۆلیسی تورکیا لە کاتی بەڕێوەچونی ئاهەنگی نەورۆز 22 کەسی لە شاری ئیستەنبوڵ و 26 کەس لە باکووری کوردستان دەست بەسەر کراون.
راگەیاندنی KMMK
۸ی مارس، رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توند و تیژی و هەوڵدان بۆ ژیانی یەکسان و ئازادە.
پێشێل کاری مافی ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
نەورۆز وساڵی نوێ لەگەلی کوردستان پیرۆز دەکەین
بە تێکشاندنی پەیکەرە کاوەی ئاسنگەر پیرۆزیەکانی نەتەوەێیک ناسڕێتەوە.
کۆمەڵکوژی هەلەبجە، کۆمەڵکوژی نەتەوەیەک بوو/ خەریکە دووپات دەبێتەوە.
ئەوەی لە عەفرین روو دەدات، هێمای داڕمانی مرۆڤایەتیە.
ئێتر
ئومید نوریبور پەرلەمانتاری حزبی سەوزی ئەڵمانیا ئاشکرایکردووە، حکومەت لەدوای هێرشەکانی عەفرینەوە، ڕەزامەندی نیشانداوە بە بەهای ملیۆنان یۆرۆ چەک بە تورکیا بفرۆشێت.
۲٨ی رەشەمەی ۱۳۹٦ی هەتاوی، چل کەس لە چالاکانی کلتوری خۆراسان پەیوەست لەگەڵ هێرش، کوشتن و داگیرکەری شاری عەفرین لە لایەن حکومەتی تورکیا، راگەیاندنێکیان دەر کردووە.
دادگایەکی ئاڵمانیا سزای ٦ مانگ زیندانی بە سەر یونس ئوغور ئەندامی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە ئۆلدینبۆرگ، داسەپاند.
چالاکێکی سیاسی کورد بە ناوی ” شاهۆ موڕادی ” خەڵکی شاری مەریوانی سەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەتەری دیپۆرت کردنەوەی بۆ وەڵاتی ئێرانی لەسەرە . بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ،شاهۆ موڕادی بە هۆی چالاکی سیاسی ، لە ئێران دەردەچێت و لە لایەن ئێرانەوە داوا کراوە کە لە ئەگەری دیپۆرت لە ئوتریش بۆ ئێرانە.
چالاکێکی سیاسی کورد بەناوی “شۆڕش شوکری” خەڵکی شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕێگەی شاری وان لەباکووری کوردستان لەلایەن پولیسه ئەمنییەتی تورکیاوە دەسبەسەرکراوە.
لە دوایدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات، هەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێ شێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیهان بگەیەنن.کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان