دەیان منداڵی کچ لە عەفرین لە لایەن ئەرتەشی تورکیە بێسەروشوێن کراون

Kmmk: بە پێی راپۆرتێکی فورات نیوز، سوپای تورک و چەتەکانی بەردەوامن لە ئەشکەنجەدان و بەدیلگرتنی ھاوڵاتیانی عەفرین و منداڵانی کچ دەرفێنن و دەسدرێژی سێکسیان دەکەنە سەریان.

فوڕات نیوز لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت : دایکێکی عەفرینی کە کچە تەمەن ١٤ ساڵانەکەی بێ سەروشوێنە، دەڵێت:

چەتەکانی سەربە سوپای تورک دەیان منداڵی کچیان ڕفاندووە و دەستدڕێژییان کردوونەتە سەر و بێسەروشوێنیان کردوون.

لە ڕۆژی ١٨ی ئازارەوە کە سوپای تورک و چەتەکانی چوونەتە ناو عەفرینەوە، دەیان منداڵی کچ و ژنی عەفرینی ڕفێندراون و بێ سەروشوێن کراون، ڕاگەیەندراوە، کە ئەو منداڵ و ژنانە براونەتە چەند تاوەرێکی تایبەت لە ناوەندی عەفرین، کە سەربازە تورکەکان لەوێ دەمێننەوە و لەوێ دەستدرێژیی سێکسی کراوەتە سەر ئەو ژن و منداڵانە.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: