KMMK: ئەمیر پەیغامی بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی لە شاری ورمێ بە هۆی نەخۆشیەوە بارودۆخی جەستەیی نالەبارە و لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە رێگری لێ دەکرێت کە بۆ چارە سەری نەخۆشیەکەی بگواسترێتەوە بۆ نەخۆشخانە.
ناوبراو پێشتر لە نەخۆشخانەی شاری شیراز دەرمان کراوە و پزیشکەکانی رایانگەیاندووە گەر بە زوترین کات چارەسەر نەکرێت دەبێت لاقی ببڕدرێتەوە.
ئەمیر پەیغامی خەڵکی شاری شنۆیە و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حزبێکی کوردی لە جۆزەردانی ۱۳۹۶ی هەتاوی لەگەڵ دوو شارۆمەندی دیکەی کورد بەناوەکانی “تاهر خورشیدی” و ” فارۆق شاروێرانی ” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەست بەسەر دەکرێن و لە لایەن دادگەی سەربازی(نیزامی) شاری ورمێ سەرجەم بە ۱۵ساڵ مانەوە لە بەندیخانە سزا دەدرێن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان