kmmk: کۆڵبەرێکی کورد بەناونیشانی سامان سەبری لەسنووری بانە بووبە ئامانجی تەقەی هێزە چەکدارەکان.
ئەم گەنجە ۲۳ساڵ تەمە لەسنووری بانە سەرقاڵی کۆڵبەری بووە کە لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کرابە ئامانج ۆبەگرانی برینداربووە. بەگوێرەی زانیارییەکان ناوبراو هەنووکە لەنەخۆشخانەیەکدا لەشاری سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان خەوێنراوە.
ساڵانە کۆڵبەران دەبنەئامانجی کوشتنی سیستەمانەی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتائێستە سەدان کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون.
ئەمە لەحاڵێکدایە کە سیاسەتی فەرمی ئێران بەردەوام سیاسەت هەڵاواردن وسڕینەوە بووە لەڕۆژهەڵاتی کودستان لەڕوانگەی ئابووری، سیاسی، کەلتووری و… هەوڵی دواکەوتنی کوردەکانی لەڕۆژهەڵاتی کوردستانی داوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردس