سەدوبیست ڕۆژ بێ ئاگابوون لەچارەنووسی تەحسین دادرسی

KMMK: چوارمانگ بەسەر دەسبەسەری “تەحسین دادرسی”ناسراو بە تەحسین چاوشین کەلەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەرکرابوو تێپەڕیووە وسەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی ،تائێستە لەچارەنووسی زانیارییەک بەدەستەوە نییە.

دوانیوەڕۆی پێنج شەممە ۹ی سەرماوەزی ۱۳۹۶ی هەتاوی ، “تەحسین دادرسی” ناسراو بە “تەحسین سەردۆشی” و هاوڵاتییەکی دیکە بەناونیشانی”ئارام نیک پەی”لەبۆسەیەکدا کەلەلایەن هێزە ئەمنیی وئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کەجلی مەدەنیان لەبەردابوو لەگۆڕەپانی ستادیۆمی شاری مەریوان کەبۆئەوان نابویانەوە. دەسبەسەر دەکرێن.

دەسبەسەری سەرەڕۆیانە ونوێ کردنەوەی دەسبەسەری بێ چاوپێکەوتن وپێوەندی تەلەفوونی لەگەڵ بنەماڵە لەسیاسەت وتاکتیکەکانی سیستەمی ڕێگر، دژبەر وپێشێلکاری بەڕێوەچوونی مادەکانی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤە.

حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەشێوەی بەردەوام دەست دەداتە دەسبەسەری سەرەڕۆیانه و درێژماوە،لەم ڕێگەوە مافی هاوڵاتیان پێشێل وبەفیرۆ دەدات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان